سبەی تەرمی شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووەم له سکۆتلەنداوه بۆ لەندەن دەگوازرێتەوه

شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووه‌م/ وێنه‌: AFP
شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووه‌م/ وێنه‌: AFP

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، سبەی (هه‌ینی 9ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) تەرمی شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووەم له سکۆتلەنداوه بۆ لەندەن دەگوازرێتەوه.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا، له‌ ته‌مه‌نی 96 ساڵییدا كۆچی دواییكرد.

ناوی ته‌واوی ئێلیزابێس ئه‌لیكسه‌ندرا مارییه‌، له‌ (1926) له‌ له‌نده‌ن له‌دایكبووه‌، له‌ 6ـی شوباتی 1952، ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه‌.

پادشای 15 وڵات بووه‌ له‌ یه‌كێتی كۆمێنوێلس، كه‌ له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سیسته‌می پاشایه‌تی به‌ریتانیادان.

له‌ ساڵی 1947، له‌گه‌ڵ میر فلیپ هاوسه‌رگیری كردووه‌ و خاوه‌نی چوار كوڕبوون، كه‌ میر چارلس كوڕی گه‌وره‌یان له‌دوای خۆی وه‌ك جێنشینی فه‌رمی بووه‌ پادشای به‌ریتانیا‌.

رۆژی (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن كۆشكی باكینگهامه‌وه‌، له‌ ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم راگه‌یه‌ندرا.

ماوه‌ی زیاتر له‌ 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه‌، كه‌ بووه‌ درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له‌ مێژوودا.