فنله‌ندا داوایه‌كی توركیای بۆ راده‌ستكردنی شه‌ش گومان‌لێكراو ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فنله‌ندا، جارێكی دیكه داوایه‌كی حكومه‌تی توركیای ره‌تكرده‌وه، له باره‌ی چاوخشاندنه‌وه به داواكاری شه‌ش گومان‌لێكراو، كه ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و مه‌رجانه‌ی توركیا هه‌یبوو بۆ رێگه‌دان به وه‌رگرتنی فنله‌ندا و سوید له ریزی رێكخراوی ناتۆ.
وه‌زاره‌تی دادی فنله‌ندا، رایگه‌یاند، له مانگی ئابی رابردوودا، داوایه‌كی توركیامان به‌ده‌ست گه‌یشت، كه تێیدا داواكرابوو، دادگا چاو به پرسی راده‌ستنه‌كردنی شه‌ش گومان‌لێكراو به توركیا بخشێنێته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا ده‌ریكردووه، بڕیاری كۆتاییه و ئه‌وه به روونی راگه‌یه‌ندراوه.
راوێژكاری حكومه‌ت سوتیا ڤارباسوو، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا كۆتاییه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه و به گوێره‌ی یاسا ناكرێت تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
وتیشی: ئه‌گه‌ر راپۆرتێكی نوێ ئاماده بكرێت و گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی به‌سه‌ر پرسه‌كه‌دا بهێنێت، ده‌كرێت له‌و حاڵه‌ته‌دا چاو به بڕیاره‌كه‌دا بخشێندرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: تا ئێستا توركیا هیچ جۆره راپۆرتێكی له‌و جۆره‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
توركیا دژی ئه‌وه بوو، هه‌ریه‌ك له سوید و فنله‌ندا له ریزی وڵاتانی ئه‌ندامی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) وه‌ربگیرێن.
توركیا ئه‌و دوو وڵاته‌ی به لانكه‌ی په‌نادانی "تیرۆریستان" وه‌سفده‌كرد و ده‌یوت، چه‌ندین داواكراو به دۆسییه‌ی تیرۆر، كه له ریزی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و كه‌سانێك كه تێوه‌گلاون له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ته‌مموزی 2016 له وڵاتانی سوید و فنله‌ندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
له مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی رابردوو، له‌میانه‌ی لوتكه‌ی ناتۆدا هه‌سێ وڵات له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان بۆ به ئه‌نندامبوونی ستۆكهۆلم و هێلسنكی له هاوپه‌یمانییه‌تی ناتۆ ، واژۆ كرد له به‌رامبه‌ر هه‌ماهه‌نگی كردنی ئه‌و دوو وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
پێشتر توركیا ئاشكرایكردبوو، داوای له فنله‌ندا كردووه 12 گومان‌لێكراو و سویدیش 21 گومانلێكراوی دیكه‌ی راده‌ست بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، به‌ڵێنی له ستۆكهۆلم وه‌رگرتووه 73 "تیرۆریست"ی راده‌ستبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ كه ژماره‌یان 30 وڵاته، پێویسته په‌رله‌مانی توركیا ئه‌ندامبوونی هه‌ریه‌كه له فنله‌ندا و سووید له ناتۆ په‌سه‌ند بكات.
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردوو، سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ وڵاته‌كه سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه، وابڕیاره له پاییزی ئه‌مساڵ جارێكی‌تر كۆببنه‌وه.