پوتن: چەندین دەیەیە شاژن لەلایەن گەلەکەی و هەموو جیهانەوە رێزی زۆری لێدەگیرێت
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی رووسیا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی پاشای بەریتانیا دەکات.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، بەبۆنەی کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی پاشا چارلسی سێیەم دەکەم.
پوتن جەختی کردەوە، بۆ ماوەی چەندین دەیەیە شاژن لەلایەن گەلەکەی و هەموو جیهانەوە رێزێکی زۆری لێدەگیرێت.
ده‌شڵێت: هیوادەخوازم پاشا چارلس بە خۆڕاگری و بەهێزییەوە رووبەڕووی ئەو لەدەستدان و ئازارە قوڵە ببێتەوە.
دوێنێ ئێواره شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا، له ته‌مه‌نی 96 ساڵییدا كۆچی دواییكرد.
ناوی ته‌واوی ئێلیزابێس ئه‌لیكسه‌ندرا مارییه، له (1926) له له‌نده‌ن له‌دایكبووه، له 6ـی شوباتی 1952، ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه.
پادشای 15 وڵات بووه له یه‌كێتی كۆمێنوێلس، كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سیسته‌می پاشایه‌تی به‌ریتانیادان.
له ساڵی 1947، له‌گه‌ڵ میر فلیپ هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی چوار كوڕبوون، كه میر چارلس كوڕی گه‌وره‌یان له‌دوای خۆی وه‌ك جێنشینی فه‌رمی بووه پادشای به‌ریتانیا.
رۆژی (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن كۆشكی باكینگهامه‌وه، له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم راگه‌یه‌ندرا.
ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه، كه بووه درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له مێژوودا.