واشنتن ده‌یه‌وێت سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سزای زیاتر به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بسه‌پێنێت و تاران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه درۆنی داوه‌ته رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئۆكرانییه‌كان به‌كاری بهێنێت.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆژی پێنجشه‌ممه (8ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022)، رایگه‌یاند، سزای زیاتر ده‌سه‌پێنین به‌سه‌ر سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئه‌و وڵاته‌دا، چونكه درۆنی سه‌ربازی نوێیان داوه‌ته رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیادا به‌كاریان بهێنێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و سزایانه به پله‌ی یه‌كه‌م سوپای پاسداران ده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌و سوپایه له لیستی "تیرۆر"ی ئه‌مه‌ریكایه.
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و ئه‌مه‌ریكا به هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناووكی تۆمه‌تباری ده‌كات.
براین نیلسۆن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگری دارایی، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هه‌موو سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر رووسیا و ئێران وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتیوانی رووسیا ده‌كه‌ن له شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیا رووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێنه‌وه.
سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بریتین له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دارایی و سامانی گواستراوه و نه‌گوازراوه‌ی كۆمپانیا و لایه‌نه‌كان له ئه‌مه‌ریكا.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پرسی كڕینی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری سوخۆی 35ی رووسیه.
سه‌رچاوه: AFP