شه‌ڕی ئاو.. ئه‌و شه‌ڕه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه به‌رده‌وامه و عێراق و ئێران پێیان یه‌كلا ناكرێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه عێراق له شه‌ڕێكی راسته‌قینه‌دایه له‌گه‌ڵ ئێران و پێشتر عوسمانی و ئێرانییه‌كان رێككه‌وتن، به‌ڵام نه‌خشه سیاسییه‌كان گۆڕان و ئه‌و شه‌ڕه‌ی له كێشانی هێڵه‌كانی سنووره‌وه ده‌ستیپێكرد، تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه. به گشتی شه‌ڕی ئاوی شیرین له سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له نێوان عێراق و ئێران ده‌ستیپێكردووه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا، بێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق بكات، ئێران %60ی ئاوی ئه‌ڵوه‌نی گلدایه‌وه و ته‌رخانی كرد بۆ ئاودێری زه‌وییه‌كانی نێوان قه‌سری شیرین و خوسره‌وی.
عێراق ناڕه‌زایی ده‌ربڕی، به‌ڵام ئێرانی دراوسێ گوێی پێ نه‌دا و وتی: بابه‌تی ئاو پرسێكی ناوخۆییه و ته‌نیا حكومه‌تی تاران ده‌توانێت بڕیاری له باره‌وه بدات.
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئێران، به‌غدای ناچار كرد، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی و رێگری له وشكبوونی باخه‌كان، هێڵێكی ئاو له رووباری دیله‌وه بۆ خانه‌قین راكێشێت.
تا كۆتایی ده‌یه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئێران 3 به‌نداوی دیكه‌ی له‌سه‌ر رووباره‌كه درووستكرد و ته‌نانه‌ت ئه‌و كانی و كارێزانه‌ی ده‌ڕژانه رووباره‌كه‌وه رێڕه‌وی گۆڕین.
دوای ئه‌ڵوه‌ن، ئێران بیری له رێگرتن له رووباره‌كانی گه‌نجانجه‌م، كه‌رخه، كه‌لاله به‌دره و كارون كرده‌وه و به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌ڵوه‌ن، به‌نداوی له‌سه‌ر درووستكردن.

ئه‌و رووبارانه زۆر گرنگ بوون بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له سوێری و رێژه‌ی خوێی شه‌تولعه‌ره‌ب بگرن، به‌ڵام ئێران 12 به‌نداوی له‌سه‌ر درووست كردن، كه نیوه‌یان له‌سه‌ر خودی رووباره‌كان و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌سه‌ر لق و پۆپه‌كانیان بوو.
ئه‌و ئاوه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌ڕژێته عێراقه‌وه چوار به‌شه، به‌شێكیان رووباره گه‌وره‌كان و لقه‌كانییه‌تی، كه له به‌رزاییه‌كانی سنووری ئێرانه‌وه دێنه عێراق، به تایبه‌تی زێی بچووك و دیاله، هه‌روه‌ها سیروان و ئه‌ڵوه‌ن، كه ده‌ڕژێنه ده‌ربه‌ندیخان و به‌نداوی حه‌مرینه‌وه.
به‌شی دووه‌م: ئه‌و رووباره و رێڕه‌وی ئاوی وه‌رزییه، كه له زستان و به‌هاردا ده‌ڕژێنه سنووری پارێزگاكانی واست و میسان و دیارترینیان رووباره‌كانی (ئه‌لته‌یب و دویریج)ن.
به‌شی سێیه‌م: رووباری كه‌رخه، كه ده‌ڕژێته زۆنگئاوی حوێزه و دواتر ده‌چێته‌وه سه‌ر دیجله. هه‌روه‌ها رووباری کارون، کە لە باشووری شاری بەسرە دەڕژێتە ناو شەتولعەرەب.
به‌شی چواره‌م و كۆتایی رێڕه‌وی ئاوی دۆڵ و قه‌دپاڵه‌كان و ده‌شته‌كانه كه له وه‌رزی لافاودا ده‌ڕژێنه عێراقه‌وه.
تا ئێستا ئێران شه‌ش رووباری گه‌وره‌ی گرتووه‌ته‌وه، یان رێڕه‌وی گۆڕیون، دیارترین و گرنگترینیان رووباره‌كانی ئه‌ڵوه‌ند، كه‌رخه و زێی بچووكن.
هه‌ندێكیان به هۆی سیاسه‌تی ناوخۆییه‌وه بوو، پێشتر زۆر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژی سیاسه‌تی ئاوی ئێران هاتبووه ئاراوه، به تایبه‌تی له باره‌ی وشك بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، له وه‌ڵامی ناڕه‌زاییه‌كاندا، ئێران تونێلێكی به درێژایی 35 كیلۆمه‌تر هه‌ڵكه‌ند، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی رووباری زێی بچووك بگوازێته‌وه بۆ ده‌ریاچه‌كه و كار بۆ ژیاندنه‌وه‌ی بكات.
به‌شێكی دیكه له رێككاره‌كانی ئێران، هۆكاری سیاسی و ناوچه‌یی هه‌یه، بۆ نموونه ئاوی رووباری كارون كه خوزستانی ئاو ده‌دا، گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی ئێران، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌رچه‌ند ناڕه‌زایی پیشان درا، به‌ڵام ئێران گوێی پێ نه‌دان.

له‌و گفتوگۆیانه‌ی له نێوان عێراق و ئێران‌دا سه‌باره‌ت به ئاو هه‌ن، تاران هیچ پابه‌ندییه‌كی خۆی پیشان نه‌داوه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، بابه‌تی ئاو پرسێكه په‌یوه‌سته به سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یه‌وه و ناچێته ژێر باری هیچ پابه‌ندییه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر به عێراق.
له ساڵی 1913ده‌سه‌ڵاتی شا و خیلافه‌تی عوسمانی ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی سنووری نێوان هه‌ردوو لا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 87 كۆبوونه‌وه ته‌نیا له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی سنووره‌وه كران. له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا 18 نه‌خشه‌ی زۆر وردی هێڵی سنوور كێشران. دوای ساڵێك له‌و گفتوگۆیانه پرۆتۆكۆلی ئه‌ستانه واژوو كرا.
به گوێره‌ی به‌نده‌كانی پرۆتۆكۆلی ئه‌ستانه، هێڵی تالووك، كه قووڵترین خاڵی شه‌تولعه‌ره‌به، كرایه سنووری ئاوی نێوان ئێران و عوسمانی.
له رێككه‌وتنه‌كه‌دا باسی هاوبه‌شی عێراق له ئاوی رووباره‌كانی دوێریج و ئه‌ڵوه‌ند و ئه‌لته‌یب و گنجانجه‌م و پشكداری له ئاوی رووباری گنگیر كرابوو، كه له ئێرانه‌وه ده‌ڕژێته مه‌نده‌لییه‌وه.
رێككه‌وتنه‌كه رێگه‌ی به ئێران داوه، هێڵی ئاو له رووباره‌كان راكێشێت بۆ ئاودێری زه‌وی، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك به درووستكردنی به‌نداو نه‌دراوه.
له دوو ده‌یه‌ی دوای رێككه‌وتنه‌كه، خاڵی یه‌كتربڕی بنه‌ڕه‌تی نێوان عێراق و ئێران بریتی بوو له شه‌تولعه‌ره‌ب.
له ساڵی 1937 هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران رێككه‌وتنێكی نوێیان واژوو كرد.

هێشتا مه‌ره‌كه‌بی رێككه‌وتنه‌كه وشك نه‌ببوویه‌وه، تاران رایگه‌یاند، مافی وڵاته‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌سته‌به‌رنه‌كراوه و دژی رێككه‌وتنه‌كه وه‌ستایه‌وه و یه‌كلایه‌نه هه‌ڵیوه‌شانده‌وه و دواتر هه‌ندێك ناوچه‌ی سنووری عێراقیشی داگیركرد.
هه‌ردوو وڵات كه‌وتنه وێزه‌ی یه‌كدی و ئێران پشتوانی له جووڵانه‌وه‌ی چه‌كداری كورد و عێراقیش پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌حواز كرد.
ناكۆكییه‌كان تا شوبات/ فێبرایه‌ری 1974 به‌رده‌وام بوون، له‌و كاته‌دا عێراق راپۆرتێكی دایه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و تێیدا خواستی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئێران پیشاندا.
له ئازار/ مارسی 1975دا، له سه‌روبه‌ندی كۆنگره‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپك)، سه‌رۆكی جه‌زائیر، هواری بۆمدین، نێوانگیری بۆ سه‌دام حوسێن، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هڵه‌وی كرد و هه‌ردوولا رێككه‌وتنی جه‌زائیریان واژوو كرد.
رێككه‌وتنی جه‌زائیر، له باره‌ی سنووره‌وه پشتی به رێككه‌وتن و دانیشتن و به‌ڵگه‌كانی پرۆتۆكۆلی ئه‌ستانه‌ی نێوان ئێران و عوسمانی به‌ستبوو.
به گوێره‌ی مادده‌ی دووه‌می رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ردوو لا رێككه‌وتن ئاوی رووباره‌كانی بناوه‌سووته، قه‌ره‌توو، گنگیر بكه‌نه دوو به‌شی یه‌كسان.
هه‌روه‌ها ئاوی رووباره‌كانی ئه‌ڵوه‌ند، گه‌نجانجه‌م، ئه‌لته‌یب و دوێریج له نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنووسی دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی پلانی سنووری عوسمانی ئێرانی له ساڵی 1914 و به گوێره‌ی بنه‌مای نه‌ریتی باو دابه‌ش بكه‌ن.
له مادده‌ی سێی رێككه‌وتنه‌كه‌دا باس له درووست كردنی لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی كراوه بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه.

كێشه‌ی ئه‌و دانووستان و رێككه‌وتنانه ئه‌وه‌بوو، گشتگیر نه‌بوون، باسیان له هه‌ندێك رێڕه‌وی ئاو و رووبار كردووه و هه‌ندێكی دیكه‌یان فه‌رامۆش كردووه، هیچ بنه‌مایه‌كی وردیشیان بۆ دابه‌ش كردنی ئاوه‌كه نه‌كردبوو.
ئه‌و لیژنه ته‌كنیكیه‌ی بڕیاری لێدرابوو، له 1977 ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. هێنده‌ی نه‌برد گرژی له نێوان هه‌ردوولا سه‌ریهه‌ڵدا.
عێراق له 1979 له رێككه‌وتنی جه‌زائیر كشایه‌وه و له 1980دا شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد و هه‌شت ساڵی خایان.
كاتێ شه‌ڕ كۆتایی هات، ئێران ستراتیژێكی نوێی بۆ ئاودێری و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی ئاو داڕشت.
ئێران ده‌ستی به گواستنه‌وه‌ی ئاو كرد، له‌و ناوچانه‌ی ئاویان زۆره بۆ ئه‌وانه‌ی بێ ئاون، هه‌روه‌ها ئاودێركردنی زه‌وی و دابینكردنی ئاو بۆ كارگه و ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێران له بێ ده‌نگی عێراقدا، به‌رده‌وام بوو، ئێران خراپی ره‌وشی عێراق و گۆشه‌گیرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی عێراقی قۆسته‌وه و پڕۆژه‌كانی خۆی له‌سه‌ر رووباره‌كان جێبه‌جێ كردن.
ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی عێراق تا 2003 به‌رده‌وام بوو، بۆیه هه‌موو شتێك به بێده‌نگی تێپه‌ڕی.
تا ئێستا ئێران 1330 پڕۆژه‌ی به‌نداوی هه‌یه. 673 به‌نداویان درووست كراون، هه‌ندێكیان بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوه، هه‌ندێكیان بۆ گواستنه‌وه و گۆڕینی رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌ن. به درێژایی ساڵانی 1989 تا 2013 ئێران له هه‌ر ساڵێكدا تێكڕا 35 به‌نداوی درووستكردووه.

له پێنجه‌م پلانی نیشتمانی ئێران له باره‌ی ئاو بۆ ساڵانی (2010 - 2015)، سیاسه‌تی ئێران بریتی بوو له رێگرتن له چوونی ئاوی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ و گۆڕینی رێڕه‌وی رووباره‌كان بوو بۆ ناوخۆی ئێران.
له 2019دا ئێران رایگه‌یاند، بڕیاری داوه 109 به‌نداوی دیكه له ماوه‌ی دوو ساڵدا درووست بكات.
ئه‌وه‌ی ئێران كردی، ئه‌نجامی باشی بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی هه‌بوو، هه‌موویشی له‌سه‌ر حسابی عێراق و ئه‌و لێكه‌وته زیان به‌خشانه بوو، به‌ر ژینگه‌ی خاك و ئاوی عێراق كه‌وتن، هه‌ر له بچووك بوونه‌وه‌ی رووبه‌ڕی زه‌وی كشتوكاڵی بگره تا له‌ده‌ستدانی بڕی پێویست له كاره‌بای به‌نداوه‌كان و كۆچی ژینگه‌یی و وشكبوونی زۆنگئاوه‌كان.
به درێژایی ئه‌و هه‌موو ساڵه عێراق هه‌ر داوای پشكی دادوه‌رانه‌ی ئاوی ده‌كرد، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتنه بنبه‌ست. وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو، مه‌هدی حه‌مدانی له ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2012 رایگه‌یاند، ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه، ئه‌و پرسه به نێوده‌وڵه‌تی بكرێت و عێراق له دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا دژی ئێران تۆمار بكات.
به بنبه‌ست گه‌یشتنی دانووستانه‌كان، هۆكاره‌كه‌ی ئێران بوو، چونكه سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی جه‌زائیر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌رچه‌نده له رێككه‌وتنی جه‌زائیردا هه‌ندێك مافی عێراق له بواری ئاو دابین كراون، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه مافی كه‌شتیوانی عێراق و رووبه‌رێكی زۆری سنووری له ده‌ست ده‌رده‌هێنێت.

هێڵی تالووك له شه‌تولعه‌ره‌بدا، نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تر به‌ره‌و خاكی عێراق كشاوه‌ته‌وه. هۆكاره‌كه‌یشی وشكه‌ساڵی و گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فورات و رووباره‌كانی ئێرانه له لایه‌ن ئێران و توركیاوه.
ئه‌م ئاو گرتنه‌وه‌یه و ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ی هێڵی تالووك بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌نده‌ری ئه‌لعومییه، كه تایبه‌ته به هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق و ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی جه‌زائیر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، به‌نده‌ره‌كه به‌لای ئێران‌دا ده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر عێراق رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بگرێته‌به‌ر، یه‌كلاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه زۆری ده‌وێت، چونكه تاران خۆی رووبه‌ڕووی كێشه‌ی بێ ئاوی بووه‌ته‌وه. هاووڵاتییانی وڵاته‌كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن. زۆرێك له ناوچه‌كانی ئێران به ده‌ست بێ ئاوییه‌وه ده‌ناڵێنن. ئێران نایه‌وێت ئه‌و قه‌یرانه له خۆی قووڵتر بكاته‌وه. ئێران خۆی له ره‌وشی وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه، ئابوورییه‌كه‌ی گرفتاری سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، دراوه‌كه‌ی به‌های له‌ده‌ستداوه، هه‌نارده‌ی كه‌مبووه‌ته‌وه.

سه‌رچاوه: الحرة
و: ئ.ر