خۆپیشاندان له به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه
K24 – به‌غدا:
جارێكی‌تر خۆپیشاندان له به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له وڵات‌دا ده‌كرێت بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چالاكوانان له به‌غدا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقییان كرد.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینی رابردوو تشرینییه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ژماره‌یه‌ك گه‌نج له رێكخراوه‌كانان خۆپیشاندانیان به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادگای فیدراڵی رێكخستووه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران بۆ كوردستان24 ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئه‌وان دژی ئه‌و دۆخه سیاسییه‌ی عێراقن و داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها بێزاری خۆیان له سیسته‌می حكومڕانی له عێراق نیشانداوه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و خراپی گوزه‌رانی هاووڵاتیان و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی داهات به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراوه‌وه.