ئەمه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت و تۆمه‌تباری ده‌كات به ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی جیهان.
ئەمڕۆ ھەینی (9ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریكا رایگه‌یاند، بەھۆی ئه‌نجامدانی ھێرش ئەلیكترۆنی بۆ سەر ئەلبانیا، كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ناتۆ، سزای به‌سه‌ر ئیسماعیل خه‌تیب، وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌پاندووه.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریكا لە راگەیه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، گەمارۆیان خستووەتە سەر وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران و ئیسماعیل خه‌تیب، وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێرانی، به تۆمه‌تی به‌شداربوون له ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی جیهان.
براین نیلسۆن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌ڵسوكه‌وتی ئێران له بواری ئه‌لیكترۆنی دووره له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی ده‌وڵه‌تێك له‌كاتی ئاشتیدا، كه زیان به ژێرخانی ئه‌لیكترۆنی وڵاتێكی دیكه بگه‌یه‌نێت كه خزمه‌تگوزاری گشتی بۆ گه‌له‌كه‌ی دابین ده‌كات.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیكردووه‌ته‌وه، ئێران له ساڵی 2007ه‌وه له سه‌راسه‌ری جیهان به‌شداربووه لە ھێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر دامودەزگا حكومی و تایبەتەكان، لەو چوارچێوەیەشدا لەساڵی 2022، وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران پشتیوانی لە ھێرشێكی ئەلیكترۆنی رێكخراو بۆ سەر سیستەمی كۆمپیوتەرەكانی حكومه‌تی ئەلبانیا كردووە.
ئێران رووبه‌رووی چه‌ندین سزای جۆراوجۆر بووته‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه بۆ سنوورداركردنی پێشكه‌وتنی به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی و توانا سه‌ربازییه‌كانی، ئه‌و سزایانه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته دروستكردووه.