شازاده ولیام ده‌بێته جێنشینی پادشای به‌ریتانیا
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م له ته‌مه‌نی 96 ساڵی، شا چارلسی سێیه‌م ده‌بێته پادشای به‌ریتانیا و شازده ولیامی كوڕی گه‌وره‌ی شا چارلس ده‌بێته جێ‌نشین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، شا چارلس له گوته‌یه‌كدا بۆ گه‌لی به‌ریتانی له‌باره‌ی كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دایكییه‌وه ئاشكرایكرد، شازاده ولیامی كوڕی گه‌وره‌ی له شوێنی ئه‌و ده‌بێته جێنشینی پادشای به‌ریتانیا و میری وێڵز.
شازاده ولیام، له دایكبووی (21ی حوزیران/یۆنیۆی 1982)ه و كوڕی گه‌وره‌ی شا چارلس و شازاده دایانه‌یه، كه دایكی له رووداوێكی هاتووچۆدا له پاریس له ساڵی 1997 گیانی له‌ده‌ستدا.
له ساڵی 2011دا له‌گه‌ڵ شازاده كاسرین هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه و خاوه‌نی سێ منداڵن به ناوه‌كانی (جۆرج، چارلۆت و لویس).
شازاده ولیام قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی تا زانكۆ له له‌نده‌ن ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی ماسته‌ریشی له پسپۆری جوگرافیا له سكۆتله‌ندا به‌ده‌ستهێنانه‌وه.
دواتر په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای سه‌ربازی پاشایه‌تییه‌وه كردووه و له ساڵی 2008، كۆلیژی كرانوێلی تایبه‌ت به هێزی ئاسمانی ته‌واوكردووه، له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2009په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی هێزه‌كانی ئاسمانی پاشایه‌تییه‌وه كردووه. هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 وه‌ك فرۆكه‌وان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ تیمی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نجلیانی خزمه‌تی كردووه.
شازاده ولیام برایه‌كی هه‌یه به‌ناوی شازاده هاری كه له ساڵی 2020 بریاریدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له كالیفۆرنیا ژیانی خێزانی خۆی دوور له بنه‌ماڵه‌ی شاهانه به‌سه‌ر ببات.
شازاده ولیام كه‌سێكی وه‌رزشوانه و ئاره‌زووی یارییه‌كانی مه‌له‌وانی و ئه‌سپسواری و خلیسكانی سه‌ر به‌فر و نیشانه‌شكێنی و پاسكیلسوارییه. هه‌روه‌ها له بواری تۆپی پێشدا هانده‌ری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای ئینگلیزییه.
شازاده ولیام كه‌سێكی خۆشه‌ویست و نزیكه له گه‌لی به‌ریتانیا و وڵاتانی ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشایه‌تی، كاتێك له بۆنه نیشتمانی و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، خه‌ڵك خۆشه‌ویستی و رێزێكی زۆر بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕن.