ئه‌و چه‌كانه‌ی كه سی ئای ئه‌ی ناردویه‌تی دزراون
K24 – هه‌ولێر
ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ئه‌مریكا و سعودیه بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا له ئوردن ناردووه، دزراون و له بازاڕی ره‌شدا فڕۆشراون.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا بڵاوكردوه، چه‌كی نێردراوی سی ئای ئه‌ی و سعودیه بۆ ئۆپوزسیۆنی سوریا له ئوردن دزراون و له بازاری ره‌شدا ده‌فرۆشرین.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئوردن به پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و دزینه رایانگه‌یاند چه‌كه‌كان له بازاری ره‌شدا كڕین و فرۆشتنی پێ ده‌كرێت.
به‌رپرسانی ئێف بی ئای له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن چه‌كه دزراوه‌كان له هێرشی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له ناوه‌ندێكی راهێنانی پۆلیس له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن به‌كار هێنراون كه به‌هۆیه‌وه دوو ئه‌مریكی كوژران و سێ تریش بریندارببوون.
دزینی چه‌كه‌كان ته‌نیا چه‌ند مانگیك پاش ئه‌وه به كۆتاییهاتووه كه هه‌ردوو حكوومه‌تی ئه‌مریكا و سعودیه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان پیشانداوه، كه به‌های چه‌ندین ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرین.
به‌رپرسانی ئوردن رایگه‌یاند ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بووه له فرۆشتین چه‌كه‌كان، پاره‌كه‌یان بۆ كڕینی كالای لوكس و ئایفۆن به‌كارهێناوه.
چه‌كی كه‌لاشینكۆف، هاوه‌ن، رۆكێت و نارنجۆج، له‌و چه‌كانه‌ن كه دزراون و له بازاری ره‌شدا فرۆشراون.
ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2013 به سه‌رپه‌رشتی سی ئای ئه‌ی ده‌ستی به راهێنان و پڕچه‌ككردنی ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ره‌وی سوریا له ئوردن كرد كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی به‌شداری پرۆسه‌كه بوونه و ئامانجیشی به‌هێزكردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریایه دژی به‌شار ئه‌سه‌د.