لە ئەڵمانیا دەستبەسەر زۆرترین ماددەی هۆشبەر داگیرا

لە ئێرانەوە براوەتە ئەڵمانیا
ماددەی هۆشبەر
ماددەی هۆشبەر

K24 - هەولێر

زۆرترین ماددەی هۆشبەری لە مێژووی ئەڵمانیا دەستی بەسەردا گیرا، کە لە ئێرانەوە براوەتە ئەو وڵاتە.

داواکاری گشتی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، پۆلیس چوار کەسی لە شاری هامبۆرگ دەستگیرکردووە، کە یەکێکیان ئێرانی بووە، ئەوەش دوای دەستبەسەرداگرتنی زۆرترین ماددەی هۆشبەر لە مێژووی ئەڵمانیا، کە بڕەکەی 700 کیلۆگرام بووە لە کۆتایی مانگی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چوار دەستگیرکراوە بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەریان لە رێگەی ئێرانەوە بردووەتە ئەڵمانیا و ئامانجیان ئەوە بووە لە سەرتاسەری ئەوروپا ئەو بڕە ماددەیە دابەش بکەن.

ئەو دەستگیرکراوانە، دوویان هەڵگری رەگەزنامەی تورکیان کە گومان دەکرێت یەکێکیان سەرکردەی ئەو گرووپە بێت، هەروەها یەکێکیان ئێرانییە و ئەوەی دیکەشیان ئەڵمانییە.