سەربازێکی تورکیا کوژرا
K24 – هەولێر
لەسەر سنووری تورکیا و سووریا، سەربازێکی تورکیا کوژرا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەسەر سنووری تورکیا – سووریا، لە نزیک شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، شەڕڤانانی یەپەگە بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانیان و لە ئەنجامدا سەربازێکیان کوژراوە.
لەلایەکی دیکە سوپای تورکیا بۆردومانی چەند گوندێکی سنووری شارۆچکەی تەل تەمەری کردووە.
ماوەیەکە تورکیا بە بەردەوامی چەند ناوچەیەکی سووریا و رۆژئاوای کوردستان تۆپباران و بۆردومان دەکات، هاوکات هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی زەمینی دەکات، بۆ سەر ئەو ناوچانەی کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە).