دوای بڕیاری بانکی ناوەندی ئەوروپا بەهای پاوەند بەرزبووەوە

هۆکارەکەی بۆ رووداوی کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێس دەگەڕێتەوە
پاوەند
پاوەند

K24 - هەولێر:

دوای بڕیاری بانکی ناوەندی ئەوروپا، بەهای یۆرۆ بەرامبەر دۆلار کەمێک بەرزبوووە، هەروەها بەهای پاوەندیش بە رێژەی سەدا 0.8 بەرزبووەوە.

بەهای یۆرۆ بەرێژی 0.8 بۆ 1.0072 دۆلار بەرزبووەوە، هەروەها بەهای پاوەندیش بە رێژەی سەدا 0.8 بۆ 1.1590 دۆلار بەرزبووەوە، جووڵەکەی کەمێك خۆڕاستکردنەوە بوو هۆکارەکەشی بۆ رووداوی کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێس دەگەڕێتەوە.

دوای کۆبوونەوەی هاروهیکۆ کورودا پارێزگاری بانکی ناوەندی ژاپۆن لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل کە نادڵنیایی خۆیان لە بارەی نزمی بەهای یەن خستبووەڕوو، بەهای یەن بەرێژی سەدا 0.9 بەرزبووەوە.

لەبەرامبەردا پێنوێنی دۆلاری ئەمەریکیش لە دوایی مامەڵەکانیدا سەدا 0.66ـی بەهاکەی لەدەستدا، دوای ئەوەی بۆ بەرزترین ئاستی 20 ساڵی رابردووی بەرزبووەوە و گەیشتە 110.79 خاڵ.