ڤیزای نێوان عێراق و لوبنان هه‌ڵگیرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی لوبنان بڕیاریدا ڤیزای نێوان عێراق و لوبنان هه‌ڵبگرێت و بێبه‌رامبه‌ر مافی نیشته‌جێبوون بداته هاووڵاتییانی عێراق.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ـی ئه‌یلوولی 2022، میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی لوبنان بڕیاریداوه ڤیزای نێوان عێراق و لوبنان هه‌ڵبگرێت و بێبه‌رامبه‌ر مافی نیشته‌جێبوون "ئیقامه" بۆ ماوه‌ی مانگێك تا سێ مانگ بداته هاووڵاتییانی عێراق.
ئاماژه به‌وه‌دراوه، بەمەبەستی کاراکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان داواکەی وەزارەتی ناوخۆ و شارەوانییەکانی وڵاته‌كه‌ی سەبارەت بە بەخشینی عێراقییەکان لە پێویستی وەرگرتنی ڤیزا بۆ چوونه نێو ئه‌و وڵاته‌دا په‌سه‌ندكردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، عێراق لە ماددەی پەیوەندیدار بە هەڵگرتنی بڕی دوو هەزار دۆلاری کاش یان چه‌كی باوه‌رپێكراو لە بانکێکی ناسراو سڕاوەتەوە، وەک مەرجێکی پێشوەختە بۆ چوونە ناو خاکی لوبنان، دوای ئاگادارکردنەوە و وه‌رگرتنی رەزامەندی له‌لایه‌ن میشال عۆن، سەرۆککۆماری لوبنان.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، هەریەکه لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و عەبدوڵڵا بو حەبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان، لە سربیا کۆبوونەوه و پرسی هەڵگرتنی ڤیزای نێوانیان تاوتوێ کرد، هەردوولا رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ تاوتوێکردنی پرسەکە و گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق و لوبنان.