سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
فایه‌ف زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، داوای گۆڕانكاری له‌و مادده ده‌ستووریانه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادگای فیدراڵی دیاریكردووه و بوونه‌ته هۆی چه‌قبه‌ستنی دۆخی سیاسی عێراق.
ئه‌مرۆ شه‌ممه (10ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌ی دادگای فیدراڵی له مادده‌ی 93ی ده‌ستووری عێراقدا دیاریكراوه، ئاماژه به پێدانی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناكات.
فایه‌ق زێدان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ندێك له مادده ده‌ستوورییه‌كان پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌یه كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ گه‌یشتن به دۆخی سیاسی ئێستای عێراق به خاڵی چه‌قبه‌ستن.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری روونیكردووه‌ته‌وه، دادگا ئاگاداری ئه‌و پێشێڵكارییه ده‌ستوورییانه‌یه كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان روویداوه، به‌ڵام به‌پێی ده‌ستوور هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویستی به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مانتارانه، دوای ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كی له‌و جۆره له‌لایه‌ن سێیه‌كی ئه‌ندامان یاخود له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ره‌زا‌مه‌ندی سه‌رۆككۆمار پێشكه‌ش بكرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته چاوخشاندنه‌وه به‌و مادده ده‌ستوورییانه بكرێت كه كۆسپییان دروستكردووه له‌به‌رده‌م پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كان و دروستبوونی ئاڵۆزی سیاسی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پرسی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
رۆژی چوارشه‌ممه (7ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، دادگای فیدراڵی له وه‌ڵامی داوایه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی كرابوو رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌پێی مادده‌ی (93)ی دەستوور و ماددەی (4)ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی سنووردارە و هەڵوەشاندنەوەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناگرێتەوە.