پارتی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ لایه‌نێك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له پارتی كردبێت له په‌رله‌مانی عێراق بكشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ـی ئه‌یلوولی 2022، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌كردووه له په‌رله‌مانی عێراق بكشێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته ئه‌و جۆره داواكارییانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌مان بكرێن، نه‌ك له رێگه‌ی بڵاوكراوه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له كاتێكدایه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات، رۆژی چوارشەممەی رابردووش دادگای باڵای فیدراڵی له‌باره‌ی تاوتوێکردنی پرسی هەڵوەشاندنەوەی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ره‌تكرده‌وه.