مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشکارانی کوردستان دووپاتکردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات، بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ خولی نایابی عێراق و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشکارانی کوردستان دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ عەبدوڵڵا جەلال سەرۆکی یانەی وەرزشی دهۆک، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم یاریزان و هاندەرانی یانەی وەرزشی دهۆک کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ خولی نایابی عێراق.

سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشکارانی کوردستان دووپاتکردەوە.