وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا بهتهواوی لهكاركهوت

K24 – ههولێر:
بههۆی بۆردوومانهكانی سوپای ئۆكرانیا، دوا یهكهی كارهبای وێستگهی ئهتۆمی زاپۆرۆژیا لهكاركهوت.
ڤلادیمیر رۆگۆڤ، بهرپرس له وێستگهی ئهتۆمی زاپۆرۆژیا رایگهیاند، شەوی رابردوو کارکردنی یەکەی کارەبای ژمارە ٦ی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا کە دوا یەکەی کارەبابوو تا ئێستا لە وێستگەکەدا كاریدهكرد، لهكاركهوت.
رۆگۆڤ، ئەندامی ئیدارەی هەرێمی زاپۆرۆژیا و سەرۆکی بزووتنەوەی "ئێمە لەگەڵ رووسیاین"، ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی ئهیلوولی 2022، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، تاکە یەکەی کارەبای ژمارە ٦ له وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا کاری دەکرد، لە کاتژمێر 3:45 خولهكی بهیانی ئهمڕۆ لهكاركهوت و کوژایەوە، بهوهۆیهوهش لە ئێستادا کارەبا بەرهەم ناهێندرێت.
لای خۆیەوە ئەلێکساندەر ڤۆلگا، بەرپرسی ئیدارەی شاری ئێنێرگۆدار نزیك له وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا، پشتڕاستی کردەوە وەک هەمیشە وزە بۆ شارەکە دابین دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی یەکەی کارەبای ژمارە ٦ لە وێستگەکەدا کوژاوەتەوە .
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە پێشتر هۆشدارییان دابوو، بژاردەی وەستاندنی بە تەواوی وێستگەی زاپۆرۆژیا لە پلانهكانیادایه، بههۆی بۆردوومانکردنی بەردەوامی وێستگەکە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوه.
رۆژی هەیینی 9ـی ئهیلوولی 2022، رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، داوای راگرتنی دەستبەجێی بۆردوومانەکانی ناوچەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیای کرد، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی نالەباری دابینکردنی کارەبای وێستگەکە.