سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا ده‌كات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنسولخانەی بەریتانیا لە هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنسولخانەی بەریتانیا لە هەولێر

K24 – هەولێر

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، يه‌كه‌مين پرسه‌نامه‌ى بۆ كۆچى دواييى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى ‏كۆچكردووى شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا له‌ تۆمارى پرسه‌دا نووسى كه‌ له‌ هه‌ولێر له‌لايه‌ن ‏كونسولخانه‌ى گشتيى به‌ريتانياوه‌ كراوه‌ته‌وه‌.‏

بەیانیی ئەمڕۆ 11ـی ئەیلول، له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشيى خۆى و گه‌لى كوردستانى ‏به‌ شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌لى شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و وڵاتانى ‏كۆمۆنوێلس گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.‏

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ پێگه‌ و خۆشه‌ويستيى شاژن ‏ئێلێزابێسى دووه‌م له‌سه‌ر ئاستى جيهان كرد و دووپاتىكرده‌وه‌ كه‌ له‌م كاته‌ ‏سه‌خته‌دا بيرى خۆى و هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان لاى خاوه‌نشكۆ شا و ‏خانه‌واده‌ى شاهانه‌ى شانشینی یەکگرتووه‌.‏

..
.