دژەتیرۆری کوردستان: لە بۆردومانێکدا تورکیا دوو چەکداری پەکەکەی کوشت

دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەبارەی بۆردومانی تورکیا لە شنگال بڵاودەکاتەوە
دیمەنێکی ئەو ئۆتۆمبێلەی کەوتووەتە بەر بۆردومانەکە
دیمەنێکی ئەو ئۆتۆمبێلەی کەوتووەتە بەر بۆردومانەکە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان لە بۆردومانی ئەمڕۆی تورکیا لە سنووری شنگال دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بریندارە.

دژەتیرۆری کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلوولی 2022، کاتژمێر 11:15، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لەنێوان گوندی بارا و بەهراڤای سەر بە ناحیەی شمال لە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بەسەختی بریندارە.