عێراق ژماره‌یه‌كی نوێ له یه‌ده‌گی دراوی بیانی و زێڕدا تۆمارده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكرد، عێراق به‌رزترین ئاستی له یه‌ده‌گی دراوی بیانی و زێڕدا تۆماركرد له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003ه‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (11ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بانكی ناوه‌ندی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی گه‌یشتووه‌ته 85 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه له ساڵی 2003ه‌وه ئه‌و ژماره‌یه تۆمارنه‌كراوه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به یه‌ده‌گی زێڕیش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئێستا عێراق خاوه‌نی 130.4 تۆن یه‌ده‌گی زێڕه كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 7 ملیار دۆلار.
بانكی ناوه‌ندی روونیكردووه‌ته‌وه، ئێستا عێراق له ریزبه‌ندی 30 وڵاتانی جیهان و چواره‌می سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بییه، له رووی قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی و زێڕه‌وه.