له چه‌ند رووداوێكی هاتووچۆدا زیاتر له 15 زیاره‌تكاری شیعه له باشووری عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی چه‌ند رووداوێكی هاتووچۆوه له پارێزگاكانی باشووری عێراق، زیاتر له 15 زیاره‌تكاری ئێرانی گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له پارێزگای بابل، زیاتر له 10 زیاره‌تكاری ئێرانی گیانیان له‌ده‌ستدا كه به‌ره‌و كه‌ربه‌لا ده‌رۆیشتن به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (11ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، پۆلیسی بابل به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، به‌هۆی پێكدادانی پاسێك كه زیاره‌تكارانی شیعه‌ی ده‌گواسته‌وه بۆ كه‌ربه‌لا له‌گه‌ڵ تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ناوچه‌ی شوملی له پارێزگای بابل، زیاتر له 10 زیاره‌تكاری ئێرانی و شوفێری پاسه‌كه كه عێراقی بوو، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له رووداوێكی دیكه‌ی هاتووچۆدا، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی زیاره‌تكارانی شیعه له شاری حلله‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای بابل، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه هه‌موویان زیاره‌تكاری ئێرانی بوون.
دوێنی شه‌ممه (10ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، 3 زیاره‌تكاری ئێرانی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ له پارێزگای واست له باشووری عێراق كه ده‌روازه‌ی مه‌هرانی سنووری له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌وێته ئه‌و پارێزگایه.
بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن، سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی شیعه مه‌زهه‌ب له ئێران و وڵاتانی دیكه‌وه له رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه روویان له كه‌ربه‌لا كردووه كه وابریاره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
پێشتریش سه‌رۆكی رێكخراوی حه‌ج و زیاره‌تكارانی ئێران پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، ملیۆنان كه‌س له پێكهاته‌ی شیعه مه‌زهه‌ب، به‌شداری مه‌راسیمی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن له كه‌ربه‌لادا بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هاتنی زیاره‌تكاران بۆ كه‌ربه‌لا، حكومه‌تی عێراق چه‌ند بڕیارێكی تایبه‌تی له رووی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی بۆ پێشوازیكردن له زیاره‌تكاران ده‌ركرد و هه‌موو دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی خستووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.