وه‌زیری پلاندانان: یاسای نه‌وت و گاز تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، یاسای نه‌وت و گاز تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور كار به یاساكه بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌وانه‌یه دۆخی ئێستای عێراق رێگربێت له ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌كاتی خۆیدا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـێ ئه‌یلوولی 2022، دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گفتوگۆكان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن و، پێمان وایه یاسای نه‌وت و گاز له عێراق تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی ته‌واو به ده‌ستوور، چونكه ده‌ستووری عێراق مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌بواری نه‌وت و گازدا ده‌ستنیشانكردووه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور كار به یاسای نه‌وت و گاز بكرێت، ده‌توانرێت ته‌واوی كێشه و گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌م دواییه‌دا وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڕیاری ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه داوه، به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵیان و، ئێمه‌ش به گرنگی ده‌زانین ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر چه‌نده به‌شه بودجه‌یه‌كیش بۆ هه‌رێمی كوردستان نێردراوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له كۆتایی ساڵی 2023، به‌ڵام پێمان وایه دۆخی ئێستای عێراق و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بنه رێگر له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و هیوادارین ئه‌نجام بدرێت.
سه‌باره‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناوبراو رایگه‌یاند، به‌پێویستی ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌ن یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به خۆی، ساڵی 2021 وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واوكردبوو سه‌باره‌ت به دانانی یاسای بودجه، به‌ڵام دۆخی عێراق و نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له یاسای بودجه‌ی عێراقدا جێگیركرابوو، رێگربوو له دانانی یاسایه‌كی تایبه‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان. ده‌شڵێت، "ئه‌و ناجێگرییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی داهاتدا هه‌یه، وایكردووه تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته خاوه‌ن یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به خۆی".