وێنه‌ی ئه‌و ده‌عبایه ببینه كه جیهانی به‌خۆوه سه‌رقاڵكردووه
K24 – هه‌ولێر
جوتیارێك له گوندێكی ئوكرانیا ئاژه‌ڵێكی ترسناك ده‌دۆزیته‌وه كه به "چوپاكابرا" یان "خوێنمژی بزن" ناسراوه.
جوتیاره‌كه له شوێنی به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵاته‌كانی، ئه‌و ئاژه‌ڵه مه‌ترسیداره كوشتووه، كه لاشه‌كه‌ی بۆ پشكنین بۆ سه‌نته‌رێكی تایبه‌تی نێردراوه.
پزیشكانی به‌یته‌ری رایانگه‌یاند ئه‌و ئاژه‌ڵه له خێزانی ئاژه‌ڵه‌كانی "چوپاكابرا"یه، كه به‌وردی جۆره‌كه‌ی ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
ددانه‌كانی ئاژه‌ڵه‌كه درێژن و پێیه‌كانی له ده‌سته‌كانی درێژترن و مڵێكی درێژی هه‌یه و گوێیه‌كانی به گوێی رێویی ئه‌فریقی ده‌چێت و بۆ خۆیشی به قه‌د ورچێك گه‌وره‌یه.
"چوپاكابرا" به زمانی ئیسپانی ده‌كاته "خوێنمژی بزن" كه له كلتووری خه‌ڵكی هه‌ردوو به‌شی ئه‌مریكا ئاژه‌ڵێكی ئه‌فسانه‌ییه و هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌ڕو ماڵات و خوێنیان ده‌مژێت، به‌تایبه‌تی بزن.
یه‌كه‌م ئاژه‌ڵی چۆپاكابرا له ساڵی 1995 له پۆرتۆریكۆ Puerto Rico، دوورگه‌یه‌ك له ده‌ریای كارائیب بینراوه، پاشان له چه‌ندین شوێنی تر بینراوه، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له روسیا و فلیپین بینراوه.