وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

"بە فەرمانی مەسرور بارزانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردران"
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

K24 - هەولێر:

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردران.

ئاماژە بەوەش درا، بۆ ئەم مەبەستە، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتیان لە مانگی داهاتوودا دابکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، "بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان( ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بکرێت".