شاژن حەزی لە بەخێوکردنی سەگ بوو
K24 - هەولێر
خۆشه‌ویستی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌می به‌ریتانیا بۆ به‌خێوكردنی سه‌گه‌كان ئاشكرا بوو، به تایبه‌تی خۆشه‌ویستی تایبه‌تی بۆ سەگی كۆرگیس كه یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن پاشا جۆرجی شه‌شەم هاتووەتە ناو خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیاوه. ئاماژە بەوە دەکرێت كه شاژن له‌كاتی مردنی خاوه‌نی چوار سه‌گ بووە، كه دوویان له جۆری کۆرگین، ئه‌وانی دیكه‌شیان له جۆری كۆكر و ئیسپانیل بوون، تا كۆتا ساتەکانی ته‌مه‌نی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌سه‌ر بردووە و به‌خێویكردون .
لەوبارەوە رۆبێرت لاسی، مێژوونووس و نووسەری خێزانی شاهانه دەڵێت: "سەگەکان باشترین هاوڕێی پیاو و ژنانی به‌ریتانین، شاژن خاوه‌نی چوار سه‌گ بوو، باشترین هاوڕێی شاژنیش یه‌كێك بوو له سه‌گه‌كانی له جۆری پیمبۆرك ویلش کۆرگیس، ئەم سه‌گه قاچ کورته بچووكه، له‌وانه‌یه بۆ زۆر کەس لە بەریتانیا سەرنجراكێش نه‌بێت، كه‌چی بۆ شاژن زۆر گرینگ بوو و زۆری خۆش ده‌ویست".
حه‌زی شاژن بۆ به‌خێوكردنی سه‌گه‌كان له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ده‌ستیپێكردووە، له ساڵی 1936 خاوه‌نی سه‌گێك له جۆری پێمبرۆك وڵز بووه، دواتر له جه‌ژنی له‌دایكبوونی هه‌ژده ساڵیدا شاژن، سه‌گێكی جۆری كۆرگی به ناوی سوزان وه‌كو دیاری وه‌رگرت، شاژن هێنده هۆگری سه‌گه‌كه‌ی بوو، كه ته‌نانه‌ت دوایی هاوسه‌گیری كردنیش له ساڵی 1947 سوزانی له‌گه‌ڵ خۆی بردووە بۆ مانگی هه‌نگوین .
رۆبێرت لاسی، دەشڵێت: "شاژن جگه له به‌خێوكردنی سه‌گه‌كان، حه‌زێكی زۆریشی بۆ به خێوكردنی ئه‌سپ هه‌بوو، ئه‌و هه‌وڵیده‌دا كه پیشانی خه‌ڵك بدات، كه له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه مرۆڤه‌كان ده‌توانن رابێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هاوڕێی نزیكی ئاژه‌ڵه‌كان بن و به‌خێویان بكه‌ن، یەکێک لەو شتە سەرنجڕاکێشانەی كه خەڵک زۆر پرسیاری لێدەکەن، ئەوەیە کە ئایا سه‌گه‌كانی شاژن له مه‌راسیمی ناشتی شاژن ئامادە دەبن یا خود نا".
ئێستا دوایی مردنی شاژن و ئه‌ركی به‌خێوكردنی سه‌گه‌كانی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م ده‌درێته، كوڕ و بووكه‌كه‌ی شاژن، دووك و دوچێس ئه‌ندروو و سارا فێرگۆسن، خۆشه‌ویستی زۆری نێوان دۆچێس سارا له گه‌ڵ شاژن و هه‌روەها حه‌زی زۆریان بۆ به‌خێوكردنی سه‌گه‌كان، بووه‌ته هۆكار تاوه‌كو به‌خێوكردنی سه‌گه‌كانی شاژن بكه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان".