شاندێكی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

شاندە ھاوبەشەکەی ھەرێمی کوردستان پێش چەژن سەردانی بەغدا دەکات و بڕیارە فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی شاندەکە بکات.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0af888a0-97cf-4478-82fc-c3cdc3d3e1d4/serdanykwrdbobexda.ism/manifest

K24 - كەركووك

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات لە چەند رۆژی داھاتوودا شاندێکی ھاوبەشی  حکوومی و حزبی لە ھەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا دەکەن، ئامانج لە سەردانی ئەو شاندەش لێکتێگەیشتنی زیاتری نێوان ھەردوولایە و گەیشتنە بە دەرچەیەک بۆ ئەو دۆخە چەقبەستووەی نێوان هەردوولا، بەشێک لە پەرلەمانتارانیش دەڵێن، گەڕانەوەمان بۆ بەغدا بەبێ دەستکەوت بووە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 شاندە ھاوبەشەکەی ھەرێمی کوردستان پێش چەژن سەردانی بەغدا دەکات و بڕیارە فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی شاندەکە بکات.