حكومهتی ههرێمی كوردستان سیستەمی خانەنشینی حکومی دامهزراند
K24 – هەولێر:
هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی و ئابووری، دامەزراندن و دەستبەکاربوونی سیستەمی خانەنشینی حکومییان راگەیاند.
وهزارهتی پلاندانانی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ (دووشهممه 12ـی ئهیلوول/سێپتێمبهری 2022)، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: بەئامادەبوونی کونسولی گشتی ئەمهریکا لە هەرێمی كوردستان، هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی و ئابووری، دامەزراندن و دەستبەکاربوونی سیستەمی خانەنشینی حکومییان راگەیاند.
لە گوتەیەکدا د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان، ئاماژەی بە هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان حكومهتی ههرێمی كوردستان و (USAID و UNDP) كرد، کە چەندین پڕۆژەی گرنگیان لە بوارەکانی (چاکسازی ئابووری) و (هاوکاری تەکنینی و دارایی) بۆ وەزارەتە تایبەتمەندەکان، ئهنجامداوه.
گوتیشی: "لەم کابینەیەدا کارمان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت كردووه، کە بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی خانەنشینی یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگ و پڕ بایەخەکان، بەشێوەیەک لە رێگەی ئەم سیستەمە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکان بە یەکتری دەبەسترێنەوە، لەگەڵ کەمکردنەوەی رۆتین، خەرجی سەر ئەستۆی خانەنشینان لەکاتی خانەنشینبوون، کەمکردنەوەی ماوەی مامەڵەی خانەنشینی و نەهێشتنی هەڵەی ژمێریاری بۆ موچەی خانەنشینی".
دهشڵێت: "سەرباری ئەمانەش دەبینە خاوەنی تۆمارێکی دروستی داتا و ئاماری خانەنشینان و بەستنەوەی موچەی خانەنشینی حکومی بە بانکەکانەوە".