نایگلسمان پێش یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا ئامۆژگاری یاریزانه‌كانی ده‌كات

جۆلیان نایگلسمان راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا رایده‌گه‌یه‌نێت لیڤاندۆڤسكی ترسناكترین یاریزانی بارسێلۆنایه ده‌شڵێت: چاڤی توانیویه‌تی بارسێلۆنا هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می خۆی لێ بكات كه یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه ده‌كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 12 ئه‌یلولی 2022، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له كامپ نوو له نێوان بارسێلۆنا و بایرن میونشن، جۆلیان نایگلسمان راهێنه‌ری یانه ئه‌ڵمانییه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته یاریزانه‌كانی ئه‌نجامه‌كانی رابردوویان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌بیر بكه‌ن، ده‌شڵێت: ئه‌نجامی 8 ـ 2 بووه‌ته رابردوو، ده‌بێت یاریزانه‌كانم له‌وه تێبگه‌ن بارسێلۆنای ئێستا جیاوازه و خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی توكمه و روحیه‌تێكی جه‌نگاوه‌رانه‌یان له‌ڕووی به‌رگری و ناوه‌راست و هێرشبه‌رییه‌وه هه‌یه.
نایگلسمان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئامۆژگاری یاریزاكانی كردووه كه بیر له رابردوو نه‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: بارسێلۆنا به‌هۆی پێدری و گاڤی له هێڵی ناوه‌راست زۆر به‌هێز بووه، له هێڵی پێشه‌وه‌ش لیڤاندۆڤسكی ترسناكترین یاریزانی یارییه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر سبه‌ی لیڤا پێش یارییه‌كه ببینم له باوه‌شی ده‌گرم و هیوای وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتووی بۆ ده‌خوازم.
بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن گه‌شتی ئه‌ڵمانیای كردووه، سبه‌ی له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی بایرن میونشن.