شا چارلسی سێیەم یەکەم گوتاری خۆی لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا پێشکەشکرد

"رەسانەیەتیی پەرلەمانی بەریتانیا ئامرازێکە بۆ دامەزراندنی ژیانێکی دیموکراسی لە شانشینی یەکگرتوودا"
شا چارلسی سێیەم و هاوسەرەکەی، شاژن کامیلا - وێنە: AFP
شا چارلسی سێیەم و هاوسەرەکەی، شاژن کامیلا - وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

چارلسی سێیەم، پاشای نوێی بەریتانیا یەکەم گوتاری خۆی لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا پێشکەشکرد.

وەك بەشێک لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی دایکی شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دووەم و دانانی وەک شای نوێی بەریتانیا، شا چارلسی سێیەم سەردانی تەلاری پەرلەمانی کرد، هاوکات ژمارەیەك پەرلەمانتار سەرخۆشی خۆیان ئاراستەی شا چارلسی سێیەم کرد.

دواتر شا چارلسی سێیەم یەکەم گوتاری خۆی لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا پێشکەشکرد و، تیایدا جەختی لەوەکردەوە، "رەسانەیەتیی"ی پەرلەمانی بەریتانیا، ئامرازێکە بۆ دامەزراندنی "ژیانێکی دیموکراسی" لە شانشینی یەکگرتوودا.

شای نوێی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشدا، کە دایکی نموونەیە و جێگای شانازی سەرجەم خێزانی شاھانەیە.

شا چارلسی سێیەم دوای سەردانەکەی بۆ پەرلەمانی بەریتانیا، چووە بنکەیەکی ئاسمانیی بۆ ئەوەی بەرەو سکۆتلاند بڕوات، تا لەڕێگای کاروانێکی گەورەوە دەست بە رێوڕەسمی گواستنەوەی تەرمەکەی دایکی بکات بۆ کڵێسای مێژوویی سانت گایڵز لە شاری ئێدینبەرە.

رۆژی پێنجشەممە، شاژنی بەریتانیا، ئێلیزابێسی دووەم لە کۆشکی بالمۆراڵ لە سکۆتلاند کۆچی دواییکرد.

تەرمی شاژن لە 13ی ئەیلوولدا دەبرێتە لەندەن و لە 19ی ئیلوولدا لە کڵێسای وێستمینیستەر ئێبی رێوڕەسمی پرسەی بۆ ساز دەکرێت.

رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شا ئێلیزابێسی دووەم، وێنە: AFP
رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شا ئێلیزابێسی دووەم، وێنە: AFP

لە دوای کۆچی دوایی شاژنی بەریتانیا، ئێلیزابێسی دووەم نازناوی ئەندامانی خێزانی شاهانە گۆڕانی بەسەردا هات.

شا چارلسی سێیەم و هاوسەرەکەی، شاژن کامیلا - وێنە: AFP
شا چارلسی سێیەم - وێنە: AFP

دووەم گەورەترین کوڕی ئێلیزابێسی دووەم، چارسلی سێیەم کە نازناوی شازادەی وێڵزی هەبوو، نازناوی شا چارسلی سێیەمی وەرگرت.

نازناوی هاوسەری شا چارلس، کامیلا بووە شاژن.

شازادە ولیامس کە جێگرەوەی تەختی شاهانەیە، لەلایەن چارلسی باوکییەوە نازناوی پێشووی چارلزی پێدرا کە شازادەی وێلزە.

ویلیام و میدڵتۆن لە ئێستاوە نازناوەکانیان لە هەژمارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی گۆڕیوە بۆ ''شازادەی وێڵز و شازادە''.