ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی 100 ساڵ واز له‌ یاریی تێنس ناهێنێت

لیۆنید ستانیسلاڤسکی له‌گه‌ڵ خانمه‌ تێنسزانێك
لیۆنید ستانیسلاڤسکی له‌گه‌ڵ خانمه‌ تێنسزانێك

لیۆنید ستانیسلاڤسکی بە بەتەمەنترین تێنسزانی دادەنرێت لە جیهاندا، لیۆندی گەرچی تەمەنی گەیشتووەتە 98 ساڵ، بەڵام بەردەوامە لە یاریکردن و دوو ساڵە ناوی لە پەرتوکی گینس تۆمار کراوە.

لیۆنید ستانیسلاڤسکی، گەرچی تەمەنی گەیشتووەتە 98 ساڵ، بەڵام هێندە شەیدای یاریی تێنسە، بەم تەمەنەشەوە لە یاریکردنی تێنس بەردەوامە، لیۆنید بە تەمەنترین تێنسزان دادەنرێت لە جیهاندا.

لیۆنید لەلایەن زۆربەی تێنسزانەکانی جیهان کەسێکی خۆشەویستە و زۆر جار راهێنان و یاریی لەگەڵ دەکەن، پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ تێنسزانەکانی جیهان هەیە، ئەمجارە لەگەڵ ئالێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی دەرکەوت کە ئەم تێنسزانە ئامادەکاریی بۆ جامی دەیڤز دەکات.

ستانیسلاڤسکی لە 22ـی ئازاری 1924 لەدایک بووە و خۆشەویستیەکی زۆری بۆ یاریی تێنس هەیە، دوایین پاڵەوانیەتی کە بەشداری کرد لە ساڵی رابردوو بوو، بەشداری لە پاڵەوانیەتی تێنسی بە تەمەنەکان کرد لە مایۆرکای ئیسپانیا.

لیۆنیدی 98 ساڵ خاوەنی ریکۆردی جیهانیە و وەکو بە تەمەنترین تێنسزان ناوی لە پەرتووکی گینس بۆ ژمارە پێوانییەکانی جیهان تۆمار کراوە و لە ساڵی 2020 ئەم ناسناوەی بەدەستهێنا.

لیۆنید زیاتر لە نیو سەدە یاریی تێنسی کردووە و لە نۆڤێمبەری ساڵی رابردووش خەونەکەی هاتە دی ئەو کاتەی یارییەکەی دۆستانەی لەگەڵ رافایل نادالی خاوەنی زۆرترین ناسناوی گراندسلام کرد.

لیۆنید ئێستا لە شاری خارکێڤ دەژیت، کە ئەم شارە لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا زۆرترین زیانی بەرکەوت، وەکو خۆیشی دەڵێت: هەموو خەونی ئەوەیە تاکو تەمەنی 100 ساڵی بژیت و لەپێناو مانەوە بە تەندروستیەکی باش دەجەنگێت.

لیۆنید ستانیسلاڤسکی
لیۆنید ستانیسلاڤسکی
لیۆنید ستانیسلاڤسکی له‌گه‌ڵ رافایل نادال
لیۆنید ستانیسلاڤسکی له‌گه‌ڵ رافایل نادال
لیۆنید ستانیسلاڤسکی له‌ كاتی وه‌رگرتنی په‌رتووكی گینس بۆ ژماره‌ پێوانییه‌كان
لیۆنید ستانیسلاڤسکی له‌ كاتی وه‌رگرتنی په‌رتووكی گینس بۆ ژماره‌ پێوانییه‌كان