توماس موله‌ر: چێژ له یاریكردنی بارسێلۆنا ده‌بینم
توماس موله‌ر هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ده‌ڵێت: بارسێلۆنای ئه‌م سه‌رده‌مه جیاوازه و ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی ئێمه و سه‌رجه‌م یانه‌كانی دیكه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 12 ئه‌یلولی 2022، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن و بارسێلۆنا، توماس موله‌ر گۆڵكاری یانه ئه‌ڵمانییه‌كه رایگه‌یاند كه چێژ له بینینی یارییه‌كانی بارسێلۆنا ده‌بینێت، ده‌شڵێت: ئه‌م وه‌رزه بارسێلۆنا گۆڵی زۆریان له لالیگا تۆمار كردووه و له رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه زۆر باش بوون دڵنیام هه‌مان ئامانجیان به‌رامبه‌ر ئێمه‌ش هه‌یه و ده‌یانه‌وێت لێمان ببه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش سه‌رنجڕاكێشه و ئێمه‌ش ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
موله‌ر گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و یارییه ببه‌ینه‌وه ده‌بینه خاوه‌نی شه‌ش خاڵ، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه ئێمه له ئینته‌ر میلان و بارسێلۆنامان بردووه‌ته‌وه و هه‌نگاوێكی گه‌وره بۆ گه‌ری داهاتوو ده‌بڕین، به‌ڵام به‌راستی ركابه‌ری ئه‌مجاره‌مان سه‌خته.
موله‌ر هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پێشتر هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌ووه‌ته‌وه رۆژێكدا بێت له‌گه‌ڵ لیڤاندۆڤسكی له دوو یانه‌ی جیاواز بین و له دژی یه‌كتر یاری بكه‌ین.
موله‌ر گوتیشی: ئه‌و ئێستا یاریزانی بارسێلۆنایه و دژی ئێمه یاریی ده‌كات هه‌میشه زۆرترین قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و بووه، چه‌ند رۆژه سادیۆ مانێ پێم ده‌ڵێ له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا پاس به من بده بیرت نه‌چێت لیڤاندۆڤسكی ئێستا یاریزانی بایرن میونشن نییه.
بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن گه‌شتی ئه‌ڵمانیای كردووه، سبه‌ی له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی بایرن میونشن.