ئاگر له به‌شێكی عه‌لوه‌ی سلێمانی كه‌وته‌وه
K24 – سلێمانی:
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، ئاگر له چه‌ند دوكان و كۆگایه‌كی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه، حاجی عه‌تا، نوێنه‌ر له عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئاگره‌كه مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی هه‌یه و به هۆیه‌وه بارهه‌ڵگرێك ئاگری گرتووه و زیاتر له پێنج دوكان سووتاون.
روونیشیكرده‌وه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و به‌ره‌و شوێنی ئاگره‌كه به‌ڕێكه‌وتوون.