توركیا به‌ناوبانگترین سیمبوڵی به‌غدای پایته‌خت نۆژه‌نده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی توركی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی دیواربه‌ندی ئازادی له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت نۆژه‌نده‌كاته‌وه.
به‌رپرسی كارگێری كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دیواربه‌نده‌كه ئاشكرایكردووه، هه‌وڵده‌ده‌ن به وردی كاره‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌نجام بده‌ن بۆئه‌وه‌ی دیواربه‌نده‌كه شێوه‌ی ره‌سه‌نی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات.
محه‌ممه‌د تۆرگوت له كۆمپانیای گۆركامی توركی روونیكرده‌وه، سه‌رجه‌م كاره‌كانی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دیواربه‌ندی ئازادی به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ك دیارییه‌ك بۆ گه‌لی عێراق.
ئه‌و دیواربه‌نده ده‌كه‌وێته گۆڕه‌پانی ئازادییه‌وه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا و له‌لایه‌ن ته‌لارسازی عێراقی "جه‌واد سه‌لیم" نه‌خشێندراوه و له ساڵی 1961 ته‌واوكراوه كه درێژییه‌كه‌ی 15 مه‌تره، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ شۆڕشی 14ی ته‌مووزی 1958.
له ساڵی 2003 له‌میانه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئازادكردنی به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، دوای گه‌یشتنی تانكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ نزیك ئه‌و دیواربه‌نده، بوو به رووداوێكی گرنگ له مێژوویی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت.
له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له ساڵی 2003، ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پشتگوێخرا و به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیشه‌وه زیاتر زیانی به‌ركه‌وتووه، له ساڵی 2011 گه‌وره‌ترین خۆپیشاندنی ناڕه‌زایه‌تی له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له‌خۆگرت.
هه‌روه‌ها 13ی ته‌مموزی 2016ی موقته‌دار سه‌در بۆ به‌هێزكردنی ره‌وتی ناره‌زایه‌تییه‌كانی له دژی حكومه‌ت له‌وشوێنه‌دا ووتارێكی پێشكه‌شكرد و دوای دوو رۆژیش هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له 15ی ته‌مموزی 2016 نمایشێكی سه‌ربازییان له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ره‌كه‌دا به‌بۆنه‌ی یادی 58 ساڵه‌ی شۆڕشی 14ی ته‌مموزه‌وه ئه‌نجامدا.
له ساڵی 2019، گه‌نجانی عێراقی كه دواتر به تشرینییه‌كان ناسران، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و خراپی دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵك خۆپیشاندانه‌كانیان له گۆڕه‌پانه‌كانی ئازادی له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستپێكرد و دیواربه‌ندی ئازادیش به‌غدا بووه هێمایه‌كی دیار له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان له رۆژانی خۆپیشاندانه‌كانی تشرینییه‌كان.