قوباد تاڵه‌بانی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د. سالار عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌ت له دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ڕێوه‌چوو، پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی و پلانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ بنبڕكردنی تاوتوێكرا و راپۆرتێكی وه‌زاره‌ت لەوبارەیەوە خرایەڕوو.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و تێیدا باسی له بایه‌خدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژییه‌كانی كرد و رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی كاری وه‌زاره‌تدا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ له پێناو بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندرووست و هۆشیار به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی ژنان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیاكارییه ره‌گه‌زییه‌كان.
گوتیشی: كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌وه‌دایه، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به ئه‌ندازه‌ی چوون یه‌ك بڕوایان به یه‌كسانی ره‌گه‌زی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان نییه و ئه‌گه‌ر هۆشیاری زیاتر له باره‌ی ماف و ئه‌ركه‌كان و رێزگرتنی تاكه‌كان بڵاوبكرێته‌وه و ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری تاك په‌ره‌ی پێ بدرێت، به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی ره‌گه‌زی و خێزانی ده‌بێت.
دواتر قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پێشوازی ستافی وه‌زاره‌ت ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر دیارده‌ی توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌گه‌زی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له په‌یامی میدیاییدا.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، جه‌ختی له گرنگی رۆڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له به‌گژداچوونه‌وه‌ی توندوتیژییه ره‌گه‌زییه‌كان كرده‌وه و رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌توانێت رۆڵێی هه‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و رۆشنبیركردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته رێكاری پێویست بگیرێنه به‌ر بۆ رێگرتن له‌و سه‌رچاوانه‌ی توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێنن و رێگه نه‌درێت، میدیا بكرێته سه‌كۆی به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، راپۆرتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له باره‌ی پرسی توندوتیژی ره‌گه‌زی و هۆكار و ئه‌نجام و چاره‌سه‌ره‌كانی له لایه‌ن راوێژكاری وه‌زاره‌ت، چنوور نامق پێشكه‌ش كرا و تێیدا ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی پێویست بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خرانه‌ڕوو.
دوای پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كه، به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه به وردی تاوتوێی پێشنیاز و راسپارده‌ی راپۆرته‌كه‌یان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له هەموارکردنەوەی یاساکان، توندکردنی سزاکان، قەدەغە کردنی چەک، ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری و پێویستیی هەماهەنگی کەناڵەکانی راگەیاندن لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی كرایه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، رایگه‌یاند، پێویسته میكانیزمی جێبه‌جێكردنی داواكاری و راسپارده‌كانی راپۆرته‌كه ده‌ستنیشان بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رچاوڕوونی و به پلان و به‌رنامه‌ی رێكوپێكه‌وه بكرێت.
قوباد تاڵه‌بانی، وتیشی: پێویسته كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پابه‌ند بكرێن به جێبه‌جێكردنی پلانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی و به جۆرێك رووماڵی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و پرسه پێویستی به كاركردنی هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه و پێویسته له باخچه‌ی ساوایانه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د. سالار عوسمان، له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی و رایگه‌یاند، ئه‌و پرسه به موجامه‌له‌كردن چاره‌سه‌ر ناكرێت و پێویسته ته‌نیا قسه له‌سه‌ر پرسه‌كه نه‌كرێت و هه‌نگاوی كرداری بنرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كاتی ئه‌وه هاتووه زنجیره‌یه‌ك كتێب و بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی چاپ و بڵاوبكرێنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دا، ئه‌و زنجیره كتێبه‌ی پێویسته بڵاوبكرێنه‌وه، بودجه‌ی پێویست بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یان دابین بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه و هه‌وڵه‌كانی له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی له راپۆرتێكدا گه‌ڵاڵه ده‌كات و ده‌یخاته به‌ر ده‌ست سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردن و بڕیاردان له باره‌یه‌وه.