شا چارلسی سێیه‌م نیگاركێشێكی شاره‌زایه
K24 - هه‌ولێر:
له‌دوای چوونه سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا، زۆرێك له لایه‌نه شاراوه و به‌هره تایبه‌ته‌كانی شا چارلسی سێیه‌م بوونه‌وه باسی میدیایه‌كان.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و به‌هره تایبه‌تانه‌ی شا چارلسی سێه‌م، نیگاركێشییه و ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆ وێنه‌كێشانی دیمه‌نه سروشتییه‌كان و وه‌ك به‌شێك له ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌روونی و چێژوه‌رگرتن له‌و به‌هره‌یه له به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی پشوودا لێی ده‌ڕوانێت.
شا چارلسی سێیه‌م، پێشتر چه‌ند جارێك له بۆنه و پێشه‌نگای تایبه‌تی، تابلۆكانی نمایشكردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه، حه‌زێكی زۆری هونه‌ری نیگاركێشی بۆ دروستبووه و هه‌وڵیداوه له رێگه‌ی وێنه‌كێشانی دیمه‌نه سروشتییه‌كانه‌وه هه‌سته‌كانی خۆی ده‌رببڕێت كه فۆتۆگرافه‌رێك ناتوانێت به‌و شێوه‌یه له‌رێگه‌ی وێنه‌گرتنه‌وه‌ی گوزارشتی لێبكات.
رۆژی پێنجشه‌ممه (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن كۆشكی باكینگهامه‌وه، كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا راگه‌یه‌ندرا.
شاژنی كۆچكردووی به‌ریتانیا ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه، كه بووه درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له مێژوودا.
رۆژی شەممە (10ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، شا چارلسی سێیەم لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە تەمەنی 74 ساڵیدا سوێندی یاسایی خوارد و بووە پادشای بەریتانیا.
هه‌روه‌ها پێشتریش له گوته‌یه‌كدا بۆ گه‌لی به‌ریتانی له‌باره‌ی كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دایكییه‌وه ئاشكرایكرد، شازاده ولیامی كوڕی گه‌وره‌ی له شوێنی ئه‌و ده‌بێته جێنشینی پادشای به‌ریتانیا و میری وێڵز.