وەزیری پەروەردە: ئەمساڵ ساڵی گرنگیدان دەبێت بە خوێندنی پیشەیی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ ساڵی گرنگیدان ده‌بێت به خوێندنی پیشه‌یی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ـی ئه‌یلوولی 2022، ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قوتابخانه‌ی ئه‌یلوولی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به‌شداریكرد له رێوڕه‌سمی لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2022/2023 و، رایگه‌یاند، پیرۆزبایی له ته‌واوی مامۆستا، قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌كه‌م، ئه‌مساڵ پلان و به‌رنامه‌ی جیاوازمان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌بێت و "ئه‌مساڵ ساڵی گرنگیدان ده‌بێت به خوێندنی پیشه‌یی" و هیوادارم ساڵی نوێی خوێندن ساڵێکی بەرهەمدار بێت.
وەزیری پەروەردە سوپاسی پاڵپشتی به‌رده‌وامی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌بواری كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌رۆكی حكومه‌ت پشتیوانی راستەوخۆی کەرتی پەروەردەیە و گرنگی تەواو بە کەرتی پەروەردە دەدات.
له‌باره‌ی پاڵپشتییه داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده، ناوبراو روونیكرده‌وه، سەرۆکی حکومەت ته‌نها بۆ ئه‌مساڵی خوێندن نزیکەی 100 ملیار دیناری بۆ کەرتی پەروەردە تەرخان کردووە، به‌شێوه‌یه‌ك نزیكه‌ی 46 ملیار دیناری بۆ ته‌واوكردنی قوتابخانه ته‌واونه‌كراوه‌كان، 20 ملیار دینار بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن، 17 ملیار دینار بۆ چاپکردنی پەرتووکەکانی خوێندن، سێ ملیار دینار بۆ دروستكردنی ژووری نوێ، هەشت ملیار دیناری بۆ نەوتی قوتابخانەکان و 500 ملیۆن دینار بۆ خوێندنی پیشەیی دابین کردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە سێ رۆژی دەستپێکی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن تەرخان دەکرێت بە چەند بابەتێک وەک ئاشناکردنی قوتابیان بە پۆل و هۆبەی خۆیان و پێدانی خشتەی وانەکانیان. هەروەها لە سێ رۆژی یەکەمدا وانەکان تایبەت دەبن:
-خۆشەویستی کوردستان و گەشەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان.
-هۆشیاری و پێدانی زانیاری لەسەر لایەنە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی چەک و چەکی بێ مۆڵەت و ئامێرە بریندارکەرەکان.
-پاراستنی ژینگە و ئاو وەک سامانێکی نیشتمانی و چۆنیەتی باش بەکارهێنانی.
-چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و دوورکەوتنەوە لەلایەنە خراپەکانیان.
-قوتابیان و خوێندکاران جگە لە سوود وەرگرتن لەو رێنماییانە پێویستە سوود لە وانەکانی وەرزش و هونەر وەربگرن.