بەوێنە.. هاتووچۆی هەولێر لەبارەی مەنفێستی ساختەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

"بەڵگەنامەی ساختەی بازرگانەکان تەنیا بە مەبەستی فێڵکردن پێتانی دەدەن"
ژمارەیەک ماتۆڕسکیل کە دەستیان بەسەردا گیراوە
ژمارەیەک ماتۆڕسکیل کە دەستیان بەسەردا گیراوە

K24 - هەولێر:

فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، هەندێك لەو بەڵگەنامانەی کە لەکاتی کڕینی ماتۆڕسکیل بەناوی مەنەفێستەوە پیشان دەدرێن، ساختەن و کاریان پێناکرێت.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر وێنەی هەندێك لەو بەڵگەنامە ساختانەی بڵاوکردەوە، کە بەناوی مەنەفێستەوە دەدرێت بەو کەسانەی ماتۆڕسکیل دەکڕن و گوتی: بازرگانەکان تەنیا بە مەبەستی فێڵکردن پێتانی دەدەن.

فازڵ حاجی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، تەنیا ئەو ماتۆڕسکیلانە بکڕن کە مەنەفێستی هەرێمی کوردستانیان هەیە، چونکە ئەوانە بێ هیچ گرفت و کێشەیەك تۆماردەکرێن و دەستیان بەسەردا ناگیرێت.

هاتووچۆی هەولێر ماوەی چەند رۆژێکە هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکانی دەستپێکردووە و لەو بارەیەوە رایگەیاندبوو، "کێشەمان لەگەڵ بوونی ماتۆرسکیل نییە، ماتۆرسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆیەکانی دیکەی گواستنەوە، بەڵام کێشەمان لەگەڵ بوونە نایاساییەکەیانە کە سەرجەمیان بێ تابلۆن و تۆمارناکرێن، چونکە بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان".

.
.
.
.
.
.
.