بانکی ناوەندی لوبنان پاڵپشتییەکانی سەر نرخی بەنزین هەڵدەگرێت

هەڵدەگرێت هۆشداری لە خراپی رەوشی بەنزینخانەکانی لوبنان دەدرێت
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بانکی ناوەندی لوبنان پاڵپشتییەکانی سەر نرخی بەنزین هەڵگرت، ئەوەش دوای زنجیرەیەک لە کەمکردنەوەی قەبارەی پاڵپشتییەکانی دێت کە پلە بە پلە دایدەبەزاند.

دوای ئەو بڕیارە نرخی تانکییەک بەنزینی ئۆتۆمبێلی ئاسایی ئۆکتان 95 لە 20 هەزار لیرەوە بۆ 635 هەزار لیرە بەرزبووەوە.

ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی لوبنان چاوەڕوانکراوبوو، بە جۆرێک لە سەرەتاوە شارەزایان پێشبینیان کردبوو، کە بانکی ناوەندی لوبنان ناتوانێت بەردەوامبێت لە پاڵپشتی کردنی نرخی بەنزین.

دوای ئەو بڕیارە، هاوردەکارانی بەنزین ناتوانن دۆلار بۆ هاوردەکردنی بەنزین وەربگرن، بەڵکو ناچار دەبن لە بازاڕی رەشەوە دۆلار پەیدا بکەن، نرخی هەر دۆلارێک گەیشتووەتە 35 هەزار لیرەی لوبنانی لە کاتێکدا، لە بانکی ناوەندی وڵاتەکە نرخی دۆلارێک بە هەزار و 500 لیرە دیاریکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، نرخی بەنزین لەسەرەتای ئەمساڵەوە 16 هێندە بەرزبووەتەوە و رۆژ لە دوای رۆژ گوزەرانی دانیشتووانی لوبنان سەختتر دەبێت.