پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند

ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی
ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی

K24  - سلێمانی:

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه‌ پێشتر له‌ دادگای لێكۆڵینەوەی پیرەمەگرون داواكراوبووە.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی پیرەمەگرون داواكراوبووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه‌، تۆمەتبار (أ، ع، ع) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (289-298 ) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان رەوانەی دادگای پیرەمەگرون دەكرێتەوە .