عێراق .. له نێو كاروانێكی زیاره‌تكاران شه‌ڕ له‌نێوان دوو خانه‌واده روویدا
K24 – هه‌ولێر:
له نێو كاروانێكی زیاره‌تكاران له بابل، شه‌ڕ له‌نێوان دوو خانه‌واده روویدا و 8 كه‌س برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، دوو خانه‌واده‌ی خه‌ڵكی زیقار، كه پێشتر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه، له یه‌كێك له كاروانه‌كانی زیاره‌تكاران له پارێزگای بابل، له‌ناكاو یه‌كتر ده‌بینن و شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوانیان رووده‌دات و له‌ئه‌نجامدا 8 كه‌س به سه‌ختی برینداربوون.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یپێدا، خاوه‌نی كاروانه‌كه‌ش، كه میواندارییه‌كه‌ی كردبوو، له شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌ستی شكا و دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان چوارده‌وری ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد و برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ری، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی چه‌ند رووداوێكی هاتووچۆوه له پارێزگاكانی باشووری عێراق، زیاتر له 15 زیاره‌تكاری ئێرانی گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
تاوه‌كو ئێستاش زیاتر له ملیۆنێك و 650 هه‌زار هاووڵاتی ئێرانی به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن، سه‌ردانی عێراقییان كردووه.