هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌مریكای باشوور هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی له مۆندیال له‌سه‌ره

یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر ده‌ستكاری رێككه‌وتی له دایكبوونی خۆی كردووه و به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی ره‌نگه ئیكواردۆر له مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر دووربخرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه كه به‌ڵگه‌ی نوێ له باره‌ی بایرۆن كاستیلۆی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر كه‌وتووه‌ته ده‌ست فیفا كه ئه‌و یاریزانه 3 ساڵ ته‌مه‌نی خۆی بچووك كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان زانیاری، ئه‌و یاریزانه له ساڵی 1995 له وڵاتی كۆلۆمبیا له دایكبووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی نووسراوه له دایكبوونی ساڵی 1998ـی وڵاتی ئیكوادۆر، ئه‌مه‌ش سه‌رپێچی یاسایه‌كانی تۆپی پێیه، هه‌ركه‌سێك تۆمه‌تی ده‌ستكاریكردنی ته‌مه‌نی به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه له یاریكردن سڕ ده‌كرێت و مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌شی.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له تۆمارێكی ده‌نگی دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و یاریزانه ددانی به‌وه داناوه كه ته‌مه‌نی خۆی بچووك كردووه‌ته‌وه و ره‌گه‌زنامه‌ی ساخته‌ی به‌كارهێناوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر به‌شداریی له 8 یاریی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیال كردووه، له یاریی كردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022 رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر ده‌بنه‌وه، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به‌رامبه‌ر سه‌نیگال و هۆڵه‌نداش یاری ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیكوادۆر و فیفا كه‌وتووه، ئه‌و یاریزانه پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌ی ساخته‌ی به‌كارهێناوه و ده‌ركه‌وتووه چه‌ندان ناسنامه‌ی دیكه‌شی هه‌بووه.
ئه‌م كه‌یسه له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی چیللی ئاراسته‌ی فیفا كراوه و كه تێیدا ئاشكرایان كردووه كه ماستیلۆ له ساڵی 1995 له شاری توماكۆی كۆلۆمبیا له دایكبووه و داوای دوورخرانه‌وه‌ی ئیكوادۆر له مۆندیال ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌ی ده‌یل مه‌یل دا هاتووه كه دوای دانپێدانانه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه مه‌ترسی دوورخرانه‌وه‌ی ئیكوادۆر له مۆندیال ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت سعوود ئه‌لعه‌سبا ناوبژیوانێكی سعوودییه له تویتێكدا نووسیویه‌تی: مه‌ترسی راسته‌قینه كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئیكوادۆر.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌لڤارۆ كروز رۆژنامه‌نووسێكی مه‌كسییه نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئیكوادۆر به‌هۆی دۆسیه‌ی ساخته‌ی بایرۆن كاستیلۆ له مۆندیال دووربخرێته‌وه، پێویسته پیرۆ بچێته مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر، چونكه له پله‌ی پێنجه‌می كۆنمیبۆڵ دێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه.
EXCL: Ecuador face being kicked out of the World Cup amid new evidence of fake passports, multiple identities and an apparent cover-up | @MattHughesDM https://t.co/qQiMTSHx6j
— MailOnline Sport (@MailSport) September 12, 2022
Ecuador risk being kicked out of the #FIFAWorldCup after audio, documents proved Byron Castillo admitted to using a false birth certificate.
— Erik (@EricNjiiru) September 13, 2022
Chilean FA lodged an official complaint to FIFA in April claiming that Castillo falsified his birth documents and was an illegal immigrant. pic.twitter.com/N8BIqU43jr
تقارير صحفية عالمية 🗞️
— سعود العذبة (@saoudalathba) September 13, 2022
منتخب الاكوادور مه‌دد بالطرد من بطولة كأس العالم قطر 2022 ..
هناك شكوك بأن المدافع بيرون كاستيلو لاجئ كولومبي غير شرعي ولا ينتمي للاكوادور وشارك مع المنتخب بأوراق مزورة ..
أن صحة الاخبار راح تلخبط حسابات مجموعة منتخبنا 😅#قطر2022 #كأس_العالم_قطر_2022