مانگی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ى وزە و سامانه سرووشتییه‌كانی پەرلەمانی كوردستان و وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان، له‌باره‌ی چۆنییه‌تیى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى و غازى ماڵان، كۆبوونه‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت و لیژنه‌ی وزه و سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان، گفتوگۆیانكرد و وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "میكانیزمى دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سێ قۆناغ ده‌بێت و سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌كان، دواتر ده‌وروبه‌رى شاره‌كان و پاشان سه‌نته‌رى شاره‌كان".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له مانگى 10ـه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین و به‌و ئومێده‌ی هه‌رسێ قۆناغه‌كه تا كۆتایی ساڵ تەواو ببێت".
شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان به لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌یان راگه‌یاند، پارساڵ بڕى (111) ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌شكراوه، به‌ڵام به گوێره‌ى ئه‌و سه‌رژمێرى و داتایانه‌ى ئه‌وان ئاماده‌یان كردووه، یه‌ك ملیۆن و (284) هه‌زار و (276) خێزان له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، بۆیه ئه‌مساڵ پێویستیان به (257) ملیۆن و (489) هه‌زار و (200) لیتر نه‌وتى سپى هه‌یه، تاكو به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌شیبكه‌ن.
له به‌شێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دابینكردن و چاودێریكردنى فرۆشتنى غاز له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ زیاتركردنى به‌رهه‌مهێنانى غاز كرده‌وه، تاكو قه‌یران دروست نه‌بێت و كێشه و گرفته‌كانى هاووڵاتییان چاره‌سه‌ر بكرێت.
تیمی وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان، لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانی دڵنیاكرده‌وه، كه به‌هه‌موو تواناوە هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م ماوه‌یه‌ى پلانیان بۆ داناوه نه‌وتى سپى دابه‌ش بكه‌ن، به جۆرێك بۆ هه‌ر خێزانێك بڕى (200) لیتری پێبدرێت.