ئالێگیری: یارییهكهی سبهی له چامپیۆنزلیگ بۆ ئێمه چارهنووسساز نییه
یوڤێنتوس دوای دۆڕانەکەی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، ئەمجارەیان لە گەڕی دووەمی پاڵهوانێتییهكه و لە یاریگای خۆی میوانداریی سبهی له كاتژمێر 10:00ـی شهو بێنفیکای پۆرتوگالی دەکات، پێش یارییەکە ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری خانمە پیرەکە گەڕانەوەی ئانخێل دی ماریای لە پێکان راگەیاند.
یانە پۆرتوگالیەکە لە کاتێکدا لە ئیتاڵیا دەبێتە میوانی خانمە پیرەکە، ئەوان لە یاریی یەکەم توانیان لە یاریگای خۆیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ماکابی ئیسرائیلی ببەنەوە. بۆیە دەیانەوێت بە بردنەوە لە یوڤی دووەم یارییان لەسەر یەک بە بردنەوە کۆتایی بێنن.
ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتوس پێش یارییەکە رایگەیاند، بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بێنن، دەبێت زۆر بە رێکخراوەیی یاریی بکەن و رەتیشی کردەوە ئەم یارییە بۆ ئەوان زۆر چارەنوسساز بێت و باسی لە گەرانەوەی دی ماریاش کرد.
له پرێس كۆنفرانسێك له بارهی یارییهكهیان له دژی بێنفیكا، ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەرێ یانهی یوڤێنتوس رایگهیاند دی ماریا لە پێکانەکەی رزگاربووە، دهشڵێت: ئهمڕۆ دی ماریا لەگەڵ هاوڕێیهکانی راهێنانی كرد، بەڵام نازانم بۆ یارییهكهمان بەرامبەر بێنفیکا دەتوانێت بەشداری بکات یان نا، لەبهر ئەوەی تەنیا یەکجار بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کردووە.
ئالێگری گوتیشی: مێلیک و لوکاتێلی ناتوانن بەشداری یارییەکە بکەن، ساندۆر رۆسێلیش چارەنووسی یەکلایی نەبووەتەوە، ئەم یارییهش بۆ ئێمە چارەنوسساز نیە، بەڵام لە هەمان کاتدا یارییەکی گرنگە، بۆ ئەوەی بتوانین بردنەوە بەدەست بێنین، دەبێت زۆر بە رێکخراوەیی یاریی بکەین، چونکە ئەوان خاوەن تیپێکی بەهێز و رێكخراون و خاوەن راهێنەرێکی ئەڵمانی باشن ''.
یوڤێنتوس و بێنفیکا لە مێژووی چامپیۆنزلیگ دووجار لە وەرزی 1967 بۆ 1968 یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، لەو دوو یارییە یانە پۆرتوگالیەکە هەردوو یاریی بردووەتەوە، لەو کاتەوەش لە چامپیۆنزلیگ یارییان لەگەڵ یەکتری نەکردووە.
هەردوو یانە پێشتر لە وەرزی 2014 بۆ 2015 لە یۆرۆپالیگ یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، ئەوکاتەی هەردوو یانە لە قۆناغی پێشكۆتایی رووبەرووی یەکتری بونەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون وگەڕانەوە، دیسان بێنفیکا توانی سەرکەوێت و خانمە پیرەکەی لە گەیشتن بۆ یاریی کۆتایی بێبەش کرد.