ئەمهریکا و ئهڵمانیا ئهم داوایه له رووسیا دهكهن
K24 – ههولێر:
پاتریک رایدەر گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمهریکا، داوای لە رووسیا كرد تەواوی هێزەکانی لە ئۆکرانیا بکێشێتهوه و لەوە زیاتر دۆخەکە ئاڵۆزتر نەکات.
رایدەر جەختیشیکردەوە، ئهگەر پوتن کۆتایی بەم شەڕە نەهێنێت، لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا بەردەوام دەبین.
گوتەبێژی پێنتاگۆن ئاشکراشیکرد، هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمهریکا بۆ ئۆکرانیا لە ساڵی 2014ـهوه گەیشتووهته 17.2 ملیار دۆلار.
لهلایهكی دیكهوه ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا کرد، بە زووترین کات ئاگر بەست رابگەیهنن و هەموو هێزەکانیان لە تەواوی ئۆکرانیا بکشێننەوە.
شۆڵتز جەختیشیکردەوە، دەبێت رووسیا وەک خۆی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا جێبەجێبکات و هەناردەی خۆراک و دانەوێڵە بۆ بازاڕەکانی جیهان چڕتر بکرێنەوە.
شۆڵتز بە پوتنی راگەیاند، پێویستە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دەوروبەری بنکەی ئەتۆمی زاپۆریژیا رابگیرێن و لەبارەی ئاسایشی بنکەکەوە دڵنیایی بدرێت.