ئیسرائیل: توانیمان دانووستانه‌كانی ناووكی په‌كبخه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، یائیر لابید، رایگه‌یاند، ئیسرائیل توانی هه‌وڵه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی په‌كبخه‌ین.
یائیر گوتیشی: ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی سیاسی "سه‌ركه‌وتووی" بۆ په‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی به‌ڕێوه‌برد.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌بێت بیر له رێگه‌یه‌كی دیكه بكرێته‌وه و سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران لانه‌برێن و رێگایه‌كی درێژ له‌به‌رده‌مه و ئاماژه‌ی هانده‌رانه هه‌ن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئێران و ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی پێشنیازی یه‌كدییان دایه‌وه و هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن به رێككه‌وتن چڕ كرابوونه‌وه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو، كۆشكی سپی رایگه‌یاند، بایدن ئیسرائیلی دڵنیا كردووه‌ته‌وه، به‌م نزیكانه هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران واژوو ناكرێت.
ئه‌مه‌ریكا، كه له 2015 رێككه‌وتنی ناووكی له چوارچێوه‌ی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كردبوو، له 2018 یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و سزای ئابووری خسته سه‌ر ئێران.
ئێران داوا ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌كه بێت و سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی لابرێن و پاره بلۆك كراوه‌كانی بگه‌ڕێندرێنه‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌بێت.