مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی کوەیت دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی کوەیت دەکات
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی کوەیت لە هەولێر
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی کوەیت لە هەولێر

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی کوەیت لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە دانیشتنێکدا جەختیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت کردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عوسمان داوود ئەلداوود کونسوڵی گشتیی نوێی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کردووە. سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا لەپێناو برەودان بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کونسوڵی گشتیی کوەیت، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنەی نێوان هەردوولا دەربڕی.

کاتی پێشوازی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کونسوڵی کوەیت لە هەولێر
کاتی پێشوازی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کونسوڵی کوەیت لە هەولێر
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی کوەیت لە هەولێر
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی کوەیت لە هەولێر