راستی وێنە نوێیەکەی بەرپرسی مزگەوتەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی سلێمانی روونکردنەوە بۆ کوردستان24 دەدات
جەیلان سەباح، بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە سلێمانی
جەیلان سەباح، بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە سلێمانی

K24 - هەولێر:

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی نوێی جەیلان سەباح، بەرپرسی مزگەوتەکان و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی سلێمانی، کە تێیدا بە باڵاپۆشی دەرکەوتووە، ئەوقافی سلێمانی لەوبارەیەوە بۆ کوردستان24 دوا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقاف لەبارەی ئەو وێنەیەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو وێنە نوێیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ساختەیە و بە بەرنامەیەکی هاوشێوەی فۆتۆشۆپ دروستکراوە.

روونکردنەوەکەی ئەوقافی سلێمانی لە کاتێکدایە کە رۆژی 12ـی ئەم مانگە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانییەوە، کە تێیدا جەیلان سەباح، بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین لەنێو وێنەکانی هەواڵەکەدا دەرکەوتبوو، دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە، دواتریش بەڕێوبەرایەتییەکە راگەیەندراوەێکی لەبارەوە بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئەوقافی سلێمانی هاتبوو، "هەندێ پەیج و ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیا هێرشێکی ناڕەوایان کردووەتە سەر بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین خاتوو جەیلان سەباح، کە لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی، کۆمەڵایەتی، پرەنسیپیەکانی رۆژنامەگەریی دوورە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافدا ئاماژەی بەوەشدابوو، ئەم خاتوونە بەرپرسی بەشێکە وەك هەموو فەرمانگەکانی دیکەی حکومەتی هەرێم".

.
.