ئه‌و 7 ئه‌ستێره‌یه‌ی بوونه قوربانی دزی و ده‌ستدرێژی
یاریزانانی تۆپی پێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی زۆرترین مووچه و داهاتن، هه‌میشه ده‌بنه گه‌وره‌ترین ئامانجی ده‌ستدرێژی و دزیكردن.
له ماوه‌كانی رابردوو چه‌ندان یاریزانی ناسراوی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژی و دزییان لێكرا، به‌شێكیان توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه و ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یییش دران.
1ـ پیر ئۆبامیانگ
له كۆتایی مانگی رابردوو چوار چه‌كدار له پێناو دزی و بڕینیی ماڵه‌كه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئۆبامیانگی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، ته‌نانه‌ت دزه‌كان ئۆبامیانگیان زامدار كرد و توند به‌ستیانه‌وه و فڕێیاندایه سه‌رزه‌وی و له‌به‌رچاوی منداڵه‌كانیشی ئازاری خێزانه‌كه‌شیان دا، هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌م ڕووداوه ئۆبامیانگ بارسێلۆنای جێهێشت و به چه‌ناگه‌یه‌كی شكاوه‌وه گه‌ڕایه‌وه پرێمه‌رلیگ، به‌ڵام تا ئێستا ئازاری ئه‌و دزی و په‌لاماردانه به‌سه‌ر رووخسارییه‌وه ماوه و به ماسكه‌وه یاریی ده‌كات.
2ـ جواو كانسێلۆ:
ئه‌م به‌رگریكاره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی یه‌كێكه له دیارترین قوربانییه‌كانی ده‌ستی دزه‌كانی به‌ریتانیا، چیرۆكه‌كه له‌وكاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كاتێك له دره‌نگایی شه‌وێكی چوارشه‌ممه له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر برێنتفۆرد كه له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی، دواتر ده‌كه‌وێته نێو نه‌خشه‌ی ده‌ستدرێژی گرووپێكی چه‌ته و له نێو ماڵه‌كه‌ی په‌لامار ده‌درێت، دواتر كانسێلۆ له ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی پۆست ده‌كات و شوێنی ئازار و زامی چه‌ته‌كان له‌سه‌ر رووخسار و چاوی ده‌رده‌كه‌وێت و ئاشكرای ده‌كات كه ده‌ستدرێژی و دزی لێكراوه، له ژێر وێنه‌كه‌یدا به دڵته‌نگییه‌وه نووسیویه‌تی: 4 دز له نێو ماڵه‌كه‌م په‌لاماریان دام و ئازاری من و خێزانه‌كه‌میان دا.
دواتر پۆلیسی شاری مانچێسته‌ر رایگه‌یاند ته‌واوی ئه‌و زێڕ و شته گرانبه‌هایانه‌ی له ماڵه‌كه‌ی كانسێلۆ هه‌بووه دزراوه و ئه‌م كه‌یسه تا ئێستاش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
3ـ رێس جه‌یمس:
ئه‌م یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌ی ئێستای یانه‌ی چێڵسی له ئه‌یلولی ساڵی رابردوو، دوای یارییه‌كه‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر زینت پێترسبێرگی رووسیا، دزه‌كان به ده‌رفه‌تیان زانیبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی بشكێنن، ئه‌گه‌رچی نه‌یانتوانی به ته‌واوه‌تی له هه‌موو ژووره‌كان بچنه ژووره‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له شته به‌نرخه‌كانی و له‌گه‌ڵ ئه‌و مێدالیایانه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی و ئینگلاند به‌ده‌ستیهێنابوو بردبوویان.
ئه‌وكات رێس جه‌یمس رایگه‌یاند كه ئه‌و شانازی و مێدالیایانه‌ی له چامپیۆنزلیگ و جامی سووپه‌ر و مێدالیای یۆرۆی 2020ـی به‌ده‌ستهێنابوو لێی دزرا و داواشی له پۆلیس و خه‌ڵكی كرد یارمه‌تی بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه دزه‌كان.
4ـ كارلۆ ئانچیلۆتی:
ته‌نانه‌ت راهێنه‌ره‌كانیش رزگاریان نه‌بووه له دزی و ده‌ستدرێژی، له‌وكاته‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو كاتێك ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئێڤه‌رتۆن بوو، دز له شاری لیڤه‌رپوول چووه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، له‌وكاته‌دا ته‌نیا كچه‌كه‌ی له ماڵ بوو، به‌ڵام كچه‌كه‌ی نه‌ترسا و به‌رپه‌چی هێرشكاره دزه‌كانی دایه‌وه و دواتر له ماڵه‌وه رایكرد، دوای دوو رۆژ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه له بنكه‌ی پۆلیسی مێرسیساید سكاڵایان تۆمار كرد.
5ـ هاری كه‌ین:
به رۆژی رووناك ئۆتۆمبێله گرانبه‌هایه‌كه‌ی كاپتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و یانه‌ی تۆتێنهامیان دزی. كه ئه‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی هاری كه‌ین له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی به‌ریتانیا به "رۆژی بێڕێزی" ناوزه‌د كرا. ئۆتۆمبێله ره‌نجرۆڤێرزه‌كه‌ی هاری كه‌ین به‌هایه‌كه‌ی نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار پاوه‌ند بوو كه له ناوچه‌ی چینگفۆرد له رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن دزرا.
6ـ دانی كارڤاخاڵ:
ئه‌م به‌رگریكاره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید یه‌كێكی دیكه‌یه له قوربانییه‌كان كه رزگاری نه‌بووه له په‌لاماری دز و چه‌ته‌كان، كاتێك كه‌ناڵی ئێل كۆنفیدنسیاڵ بڵاوی كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك دز هه‌ڵیان كووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی كارڤاخاڵ، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی سیسته‌می ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه، یاریزانه‌كه‌ی ریال مه‌درید و خێزانه‌كه‌ی سه‌لامه‌ت ده‌رچوون.
7ـ توماس موله‌ر:
ئه‌م هێرشبه‌ره ئه‌ڵمانییه، دواین یاریزانی تۆپی پێیه كه دزی لێكراوه، به‌ڵام چیرۆكی دزی ئه‌و یاریزانه جیاوازه له هه‌موویان، چونكه له رۆژی له دایكبوونی و له كاتی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا كه 2 ـ 0 سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا دز ده‌چێته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.
موله‌ر له كاتێكدا سه‌رقاڵی یارمه‌تیدانی تیپه‌كه‌ی بوو بۆ سه‌رخستنی له دژی بارسێلۆنا، كه‌چی دز ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌قۆزنه‌وه و ده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌ی ده‌شكێنن، له راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیادا هاتووه دزییه‌كه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌وی 13ـی ئه‌م مانگه روویداوه كه تێیدا كه‌لوپه‌له به نرخه‌كانی دزراوه، پاره‌یه‌كی زۆریشیان بردووه و تا ئێستا پۆلیس نه‌یتوانیوه شوێنه‌واری ئه‌و دزانه بدۆزێته‌وه.