یانه‌ی هه‌ولێر كێشه‌ گه‌وره‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد

ئه‌یوب ئۆدیشۆ
ئه‌یوب ئۆدیشۆ

یانەی هەولێر کێشەی گرێبەستی ئەیوب ئۆدیشۆی چارەسەرکرد و ئەو راهێنەرە سکاڵایەکەی خۆی لەسەر یانەکە کشاندەوە.

وەلید عارەب سەرۆکی یانەی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان٢٤ـی راگەیاند، لەگەڵ ئەیوب ئۆدیشۆ گەیشتینە رێککەوتن و کێشەکەمان چارەسەرکرد، بەشێکی پارەی گرێبەستەکەمان پێدا و سوپاسی دەکەین کە لە بەشێکی پارەی گرێبەستەکەشی خۆش بوو.

ئەیوب ئۆدیشۆ بەهۆی وەرنەگرتنی پارەی گرێبەستەکەی کە ٣٩٥ ملیۆن دینار بوو لە ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ راهێنەرایەتی یانەی هەولێری دەکرد، سکاڵای لە یانەی هەولیری کردبوو سکاڵایەکەشی قبووڵ کرابوو، یانەی هەولێر تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیەی لەبەردەست بوو ئەگینا لەلایەن لێژنەی تەراخیسەوە مۆڵەتی پێنەدەدرا و لە مافی بەشداریکردنی لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق بێبەش دەبوو.

ئه‌یوب ئۆدیشۆ راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر
ئه‌یوب ئۆدیشۆ راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر