قوباد تاڵه‌بانی: رۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەکانەوە دەبیستم

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نیگەرانم کە رۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەکانەوە دەبیستم.

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی پۆستێكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیوویه‌تی: نیگەرانم کە رۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەکانەوە دەبیستم، هەر لە پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی کورد، تورکمان، عەرەبە رەسەنەکان و کریستیانەکانی کەرکووک، تا کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان.

قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت: لەکۆبوونەوەم لەگەڵ فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، جەختم کردەوە، دەبێت چ وەک حکومەتی هەرێمی كوردستان و چ وەک لایەنە سیاسییەکان، هەموو پێکەوە هەوڵ و توانای خۆمان بخەینەگەڕ، بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئیداری، سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی خانەقین، دوبز، دوز، دەشتی نەینەوا، شەنگال و کێشەی خوێندنگا کوردییەکان، نابێت لەوە زیاتر پشتگوێ بخرێن.